خەندان لایف
راستە بەفرگر رێگەیەكی زۆر باشە بۆ هەڵگرتنی خۆراك، بەتایبەتی مریشك و گۆشت، بەڵام ئەمەش واتای ئەوە نییە هەمیشە بەفرگر پارێزگاری لە خواردنەكە دەكات، دەكرێت بە هۆكاری جیاواز ئەو خۆراكەی تێیدا هەڵدەگیرێت بەسەربچێت و خراپ ببێت كە چیتر بۆ خواردن شیاو نەبێت.
بە چەند رێگەیەك دەتوانیت دڵنیابیتەوە لەوەی مریشك لەناو بەفرگر بەسەرچوە و شیاوی خواردن نییە.
1. هەر لەگەڵ دەركردنی لەناو بەفرگەكە بۆنێكی ناخۆشی لێدێت، ئەمەش واتای ئەوەیە بەسەرچوە.
2. ئەگەر لەناو سەلاجە هەڵتگرتوە تا كاتی بەكارهێنانی، لەو كاتەدا هەست بە بۆنی ناخۆشی دەكەیت، نیشانەی ئەوەیە كە پێویستە لێیدوربكەویتەوە.
3. گۆشتەكە دەستدەگرێت و بە دەستتەوە دەنوسێت.
4. رەنگی مریشكەكە گۆڕاوە و هەست دەكەیت رەنگی تۆخ بوەتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە خراپ بوە.