لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

09:25 - 20/01/2022

30692جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 20ی كانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، بۆئەوەی لەلایەنی پیشەییەوە ئەرکەکانت لە کاتی خۆدا بە ئەنجام بگەیەنیت، هەوڵبدە زیاتر کات بۆ تەرخان بکە و رۆژەکەت بە پلان رێکبخە، وریابە لەوەی بە ئاسانی متمانە بە کەسانی دیکە مەکە، ئەمڕۆ چانسی ئەوەت دەبێت کاتی زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت.

گا
هەندێک بیرکردنەوەی نەرێنی دێت بەمێشکتدا و هەست بەخەمباری دەکەیت، باشترە بەسەر بیرکردنەوەکانتدا زاڵ ببیت و بیر لەو روداوانە مەکەرەوە کە توانای گۆڕینێت نییە، چونکە کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر دەرونت، بۆئەوەی روبەڕوی کێشەکانت ببیتەوە هەوڵبدە پاڵپشتی خۆشەویستەکەت بەدەستبهێنە.

دوانە 
لەلایەنی پیشەییەوە زیاتر کارەکانت بە راستگۆییەوە ئەنجامبدە بۆئەوەی متمانەی خاوەن کارەکەت بەدەستبهێنیت، رەنگە ئەرکێکی زۆرت بکەوێتە سەرشان، بەڵام دوایمەخە و لەکاتی خۆیدا بە ئەنجامییان بگەینە، گرنگی بە ئامۆژگاری خێزانەکەت بدە و گوێڕایەڵییان بکە.

قرژاڵ 
خاوەن کارەکەت ستایشت دەکات بەهۆی ئەوەی کارەکانت بە دڵسۆزییەوە ئەنجام دەدەیت، هەروەها کارەکەت بەم زوانە فراوانتر دەبێت، لە ژیانی تایبەتیتدا هەست بە دڵخۆشی دەکەیت و چێژ لە کاتەکانت وەردەگریت، هەوڵبدە سوپرایزێک بۆ خۆشەویستەکەت بکە.

شێر
بڕیارێکی گرنگ دەدەیت، باشترە بیر لەوە نەکەیتەوە هیچ گۆڕانکارییەک ئەنجام بدەیت، دەنا بڕیارەکەت زیانت پێدەگەیەنێت، لەلایەنی پیشەییەوە خۆت لە کێشەی کەسانی دیکە بەدوربگرە و زیاتر سەرنجت لەسەر ئەرکەکانت بێت، خۆشویستەکەت ئەمڕۆ هەست بە باشی ناکات لەلایەنی دەرونییەوە، کارێک ئەنجامبدە دڵخۆشی بکەیت.

فەریک
هەوڵبدە سود لە ئەزمونی کەسانی دیکە وەربگرە لەلایەنی پیشەییەوە، هەروەها کاتەکانت لەکاتی خۆیدا تەواودەبن، لەژیانی تایبەتیتدا هەندێک کێشەی خێزانی بێتاقەتی کردویت، ئەگەر دەتەوێت دڵخۆشییەکەی جاران بگەڕێنیتەوە پێویستە ئارام بگریت، تەندروستیت باشە.

تەرازو
رۆژی بەختی تۆیە، سەرکەوتن لەتەواوی ئەو کارانە بەدەست دەهێنیت کە ئەنجامی دەدەیت، باشترە خۆت ئامادە بکەیت بۆ هەر گۆڕانکارییەک لە ژیانی تایبەتیتدا، دوربکەوەرەوە لە خۆ نیگەرانکردن بە کێشەکانی رابردو، بیر لە داهاتو بکەرەوە، ئەمڕۆ تەندروستیت زۆر باشە و هەست بە نوێبونەوە دەکەیت.

دوپشک 
رەنگە سەرەتای رۆژەکەت کەمێک باش نەبێت و نیگەران بیت بەهۆی کێشەکانتەوە، بەڵام هەمو شتێک ئاسایی دەبێتەوە، بۆیە خۆت نیگەران مەکە، لەلایەنی پیشییەوە پێشکەشکردنی پرۆژەی نوێ بەرەو سەرکەوتنت دەبات.

کەوان
لەلایەنی داراییەوە زیاتر وریای خەرجییەکانت بە، دەنا زیانێکی گەورەت لێدەکەوێت، لەلایەنی پیشەییەوە هەندێک بەربەست دێتە پێشت، بەڵام بێهیوا مەبە بەمزوانە هەمو شتێک ئاسایی دەبێتەوە، ئەگەر بڕیارێک دەدەیت دەربارەی خێزانەکەت باشترە بەوردی بیربکەیتەوە، ئەمڕۆ تەندروستیت جێگیرە.

گیسک
بەدۆخێکی سەختدا تێدەپەڕیت لەلایەنی پیشەییەوە، ئەگەر خەون بەداهاتویەکی جوانترەوە دەبینیت زیاتر هەوڵبدە و رێگەمەدە هیچ شتێک بتوەستێنێت، لە ژیانی تایبەتیتدا رۆتینی رۆژانەت بێزاری کردویت، هەوڵبدە چالاکی جۆراوجۆر تاقیبکەرەوە لەپێناو شکاندنی رۆتین، ئەمڕۆ گرنگی زۆر بەتەندروستیت بدە.

سەتڵ
ئامۆژگاری دەکرێیت زیاتر بەسەر توڕەبونەکانتدا زاڵ ببیت، بەتایبەتی لەلایەنی پیشەییەوە، هەروەها کەمتەر خەم مەبە، چونکە خاوەن کارەکەت لە دۆخێکی دەرونی باشدا نییە، رەنگە بڕیار لەسەر بچوکترین هەڵەت بدات، هەوڵبدە لەلایەنی سۆزدارییەوە پەیوەندییت باشتر بکەیت.

نەهەنگ
لەلایەنی داراییەوە ئەمڕۆ لە بڕیاردان مەترسە، چونکە لەداهاتو قازانجێکی باش دەکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت زۆر بەهێواشی بەرەوپێش دەچن، بەڵام نیگەران مەبە و بەردەوامبە لە هەوڵەکانت، لەلایەنی سۆزدارییەوە کاتێکی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر دەبەیت، تەندروستیت زۆر باشە و هیچ سترێسێکت نییە.