ئەنجامدانی ئەم هەڵەیە لە كاتی خۆشتن وادەكات شەوان خەوت لێنەكەوێت

03:45 - 19/01/2022

13705جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كەمخەوی چەندین هۆكاری هەیە، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی چەند هه‌ڵەیەكە لە كاتی خۆشتن، وادەكات لە شەواندا بە باشی خەوت لێنەكەوێت.

بە پێی هەواڵێكی Express گەرماوكردن پێش نوستن بە ئاوی زۆر گەرم یان ئاوی زۆر سارد دەبێتە هۆی خەوزڕاندن لە شەواندا، لە ئەگەری دوبارە بونەوەی رەنگە ببێتە خۆی كەمخەوی بەردەوامی، چونكە پلەی گەرمییەكەی كاریگەری نەرێنی لەسەر سیستمی خەو دروستدەكات.

بە پێی هەمان سەرچاوە، جەستە پێش نوستن بە شێوەیەكی سروشتی پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە، هەربۆیە ئەگەر ئاوی سارد یان گەرم بەكاربێت، پلەی گەرمی جەستە تێكدەچێت، ماسولكەكانی جەستە ماندو دەبن.

پێویستە بە ئاوی شلەتێن گەرماو بكرێت، ئەمەش كاریگەری ئەرێنی لەسەر سیستمی خەو دروستدەكات و كاتژمێری بایۆلۆژی جەستە رێكدەخاتەوە.