چارەسەری قلیشاوی لێوت بكە لە كەشی سارد

01:28 - 19/01/2022

4709جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

وشکبونەوەی لێوەکان لە كەشی سارددا کێشەیەکی باوە، بەهۆی ئەوەی پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و كەشەكە وشك دەبێت، لە ئەنجامدا پێستی لێوت هەڵدەدات و دەقڵیشێت.

بە سێ شێواز دەتوانیت رێگری لە وشکبونەوە و قڵیشانی لێوەکانت دەگریت.

1. کاتێک دەموددانت دەشۆیت فڵچەکە بهێنە بە لێوەکانتدا واتە، بە ئاو هەویری ددانەکە بیشۆ، بەڵام بە نەرمی  بۆ ئەوەی لە پێستە مردوەکانی پێست ڕزگار بێت.

2. کەوچکێکی گەورە هەنگوین و کەوچکێکی گەورە زەیتی بادام و ئاوی گوڵ تێکەڵ بکە، پاشان لە شوشەیەکدا هەڵیبگرە و بیدە لە لێوەکانت ڕۆژانە.

3. پێویستە شەوانە لە 2 لیتر ئاو کەمتر مەخۆرەوە، هاوکات خواردنی تون کەم بکەرەوە و میوە و سەوزە زۆر بخۆ.