خەندان لایف
گەنمەکوتاو یەکێکە لە خواردنە کوردەواریەکان بە تایبەت لە وەرزی زستان و کاتی سەرماو سۆڵە، لە هەمان کات دا کۆمەڵێک سودی ته‌ندروستی هەیە، سەرەتا گەنمەکوتاو بە جۆرێک لە دانەوێڵە تەواوەکان دادەنرێت کە هەمیشە جەخت لە سەر خواردنی دەکرێت.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراکگرنگترین سودە تەندروستییەکانی گەنمەکوتاوی بڵاوكردوەتەوە.
1. بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە هەڵامەت و پەتای وەرزی و ئەنفلۆنزا.
2. خۆپاراستن له نه‌خۆشی شه‌کره و یارمه‌تی دانی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دا.
3. زۆر به‌سوده بۆ کاتی رجیم و دابه‌زاندنی کێش و ڕێگری کردن له قه‌ڵه‌و بونه‌وه و زۆری کێش، چونکه بڕێکی که‌م کالۆری تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده ڕیشاڵیه‌کان و ئاو و مرۆڤ هه‌ست به تێری ده‌کات، بە تایبەت ئەگەر نۆک و نیسک و بەهاراتی تێکرابێت.
4. به‌هێز کردنی یادەوەری و کاراکردنی خانەکانی مێشک و کۆئەندامی دەمار.
5. چالاک کردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس و ڕێگه‌گرتن له قه‌بزی.
6. خۆپاراستن له کەمخوێنی و کەمی ماددەی ئاسن و چارەسەرکردنی.
7. یارمەتی خۆپاراستن له نه‌خۆشیکانی دڵ و ته‌سک بونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
8. خۆپاراستن له هەندێک جۆری شێرپه‌نجه بە تایبەت شێرپەنجەی مەمک و پڕۆستات.
8. ڕێگری کردن له نه‌خۆشی نه‌رم بونه‌وه‌ی ئێسک و که‌م کردنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی.
9. پێدانی وزە بە جەستە و یارمەتی گەرمکردنەوەی جەستە.