ئەگەر ئەم نیشانانەت تێدایە هەرگیز چاوەڕێ مەكە دەوڵەمەند بیت

12:37 - 19/01/2022

29320جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەمیشە لە قوتابخانە ئەوەیان فێركردوین ئەگەر هەوڵبدەین و بە سەختی كاربكەین، ئەوا دەتوانین دەوڵەمەند بین و پارە پەیدا بكەین، بەڵام ئەمە نیوەی چیرۆكەكەیە، چونكە لەگەڵ كاركردن بە سەختی پێویستە بە ژیرانە كاربكەیت و مامەڵە بكەیت، بۆئەوەی بگەیت بەوەی كە دەتەوێت.

ئەگەر ئەم نیشانانەت تێدایە كەواتە چاوەڕێ مەكە دەوڵەمەند بیت، پێویستە پلانەكانت و شێوازی ژیانت بگۆڕیت.

1. ئەو كەلوپەلانە دەكڕیت كە پارەكەیت پێ نییە، ئامادەی خۆت بخەیتە ژێر قەرزەوە بۆ كڕینی چەند كەلوپەلێك كە لە تواناتدا نییە.

2. هیچ ئامانجێكت نییە بۆ پارەكانت، تەنها كۆیان دەكەیتەوە و دواتر لە چەند شتێكی بێ مانا بەهەدەری دەدەیت، بۆ نمونە پلانی كڕینی ماڵ یان ئۆتۆمبێلت نییە.

3. سەرەتا پارەكانت خەرج دەكەیت و دواتر ئەوەی كە مایەوە پاشەكەوتی دەكەیت، ئەمەش رێگەیەكی هەڵەیە و دەبێت سەرەتا پاشەكەوت بكەیت و ئەوەی كە مایەوە خەرجی بكەیت.

4. وابیر دەكەیتەوە دەوڵەمەندی شتێك نییە پێی بگەیت و لە توانای تۆدا نییە، ئەمەش وادەكات هەوڵی بۆ نەدەیت.

5. ئەو پارەیەی مانگانە خەرجی دەكەیت زۆر زیاترە لەوەی كە مانگانە پاشەكەوتی دەكەیت.

6. خەونی كەسانی دیكە پێش خەونی خۆت دەخەیت و هیچ هەوڵێك نادەیت.

7. دەترسیت لەوەی سەركێشی بكەیت و بە چەق بەستویی دەمێنیتەوە.

8. لەبەر كاركردن تەندروستی خۆت پشتگوێ دەخەیت، لەبیری دەكەیت كە سەرمایەی راستەقینە تەندروستیتە.