هەرگیز مۆز لەگەڵ ئەم خۆراكانەدا مەخۆ

03:00 - 18/01/2022

70852جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

مۆز یەكێكە لە میوە بەسودەكان بۆ تەندروستی و چەندین ماددەی خۆراكی سودبەخشی تێدایە، بەڵام خواردنی لەگەڵ  هەندێك خۆراكی دیكە سودەكانی پێچەوانە دەكاتەوە، هەربۆیە باشترە هەرگیز لەگەڵ ئەم خۆراكانەدا نەیخۆیت.

1. مۆز لەگەڵ شوتی
كاتێك چەند میوەیەك پێكەوە دادەنرێن پێویستە بزانیت چی لەگەڵ چی دەخۆیت، ئەم دو میوەیە پێكەوە ئایۆنی پۆتاسیۆم لە خوێندا بەرز دەكەنەوە، ماسولكەی دڵ لاواز دەكەن، دەبێتە هۆی سستی گورچیلەكان، هەروەها لێدانی دڵ ناهاوسەنگ دەكات و زیانی زۆری هەیە بۆ جەستە، تەنانەت رەنگە ببێتە هۆی مردنیش.

2. مۆز و بەرهەمە سپیاییەكان
نابێت مۆز لەگەڵ بەرهەمە سپیاییەكانی وەكو شیر، ماست، پەنیر و بەرهەمە هاوشێوەكانی بخورێت، ئازار دروستدەكات، دەبێتە هۆی سكچون دروستكردنی كێشە لە كرداری هەرس.

3. مۆز و پەتاتەی شیرین
كێشەی كرداری هەرس دروستدەكات و هۆكارە بۆ غازات.