خه‌ندان لایف
د. كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك لهپهیامێكدا له‌باره‌ی وه‌رزی زستان و خواردنه پێویسته‌كانه‌وه رایگه‌یاند، 12 جۆر خواردن هه‌ن كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر هه‌یه له‌وه‌ی مرۆڤ هه‌ست به سه‌رما بكات و هه‌روه‌ها هۆكارێكیشن بۆ رێگریكردن له قه‌ڵه‌وی.
د. كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی لهپهیامێكدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، به‌هۆی نزمی پله‌ی گه‌رما و ده‌ستپێكی شه‌پۆلی سه‌رما، جه‌سته‌ی مرۆڤ پێویستی زیاتری به كۆمه‌ڵێك خواردن و خواردنه‌وه هه‌یه بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش و خۆپاراستن له په‌تا و هه‌ڵامه‌ت، هه‌روه‌ها بۆ نه‌هێشتنی هه‌ستكردن به سه‌رما و ڕێگریكردن له قه‌ڵه‌وی.
گرنگترین خواردنه‌كان:
1- میوه مزره‌مه‌نیه‌كان و كێوی و هه‌نار و سێ‌و ؛ ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین سی و ئه‌ی و مادده دژه ئۆكسانه‌كانی تر.
2- سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌كان : وه‌ك كه‌له‌رم ، قه‌ڕه‌نابیت ، نه‌عنا.
3- پاقله‌مه‌نیه‌كان : به تایبه‌ت شۆربای نیسك ، نۆكاو ، لۆبیا ، ماش.
4- سیر و پیاز : بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری جه‌سته چی به كاڵی یا له ناو چێشت ، هه‌روه‌ها هه‌نگوینی سروشتی .
5- زه‌نجه‌بیل : گرنگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوسانی قوڕگ و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه و به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش ، ئه‌كرێ ڕۆژانه چای زه‌نجه‌بیل یا گیراوه‌ی لێمو و زه‌نجبیل یا زه‌نجه‌بیل و لێمۆ و هه‌نگوین بخورێته‌وه .
6- خواردنه‌وه‌ی چای گژوگیا وه‌ك چای گوڵه‌به‌یبوون، ڕازیانه ، گوڵه‌مێخه‌ك ، زه‌نجه‌بیل ، چای سه‌وز له‌بری ئه‌و خواردنه‌وه‌ی بڕێكی زۆر مادده‌ی كهڤییان تێدایه وه‌ك چا و قاوه‌ی ڕه‌ش به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌كری تێ بكرێت ، شه‌وان له بری چا و قاوه كوپێك شیری گه‌رم یا چای گژوگیا بخۆره‌وه .
7- ماسی سه‌لموون و توونه و هه‌موو جۆره ماسیه‌كانی تر به به‌رژاوی .
8- سینگی مریشك و قه‌ل و په‌له‌وه‌ر ، هه‌روه‌ها گۆشتی سووری بێ چه‌وری ( كاتی ڕێجیمی كیتۆ و هاۆشێوهكانی نه‌بێت ) .
9- دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان وه‌ك ئاردی بۆر و برنجی بۆر و قاوه‌یی ، تۆووی شیا و شۆڤان له بری ئاردی سپی و برنجی سپی .
10- چه‌ره‌سات : گوێز و باده‌م و ده‌نكه كوله‌كه‌و گازۆ .
11- خواردنی بڕی پێویست له مادده ڕێشاڵیهكان له ڕێگای خواردنی سه‌وزه و میوه ڕۆژانه دو بۆ سێ جار .
12- خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو ڕۆژانه له نێوان ژه‌مه‌كان لانی كه‌م زیاتر له شه‌ش په‌رداخ ڕۆژانه .