ئەگەر ئەم نیشانانەت بەدی كرد رێژەی خوێ كەمبكەرەوە

11:12 - 18/01/2022

33585جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

لەش پێویستی بە خوێیە لەروی تەندروستییەوە بەڵام بەشێوەیەکی دیاریکراو دروست، چونکە زیادەڕەوی کردن کردن لە خواردنی خوێ مەترسی هەیە و دەبێت هۆی نەخۆشی.

هەندێک نیشانە هەیە کە ئەگەر بەردەوام هەستت پێکرد و لە لەشتدا دوبارە بوەوە، مانای وایە خوێ زۆر دەخۆیت و دەبێت ئاگاداربیت.

1. بەردەوام هەستکردنی بە تینوێتی، ئەمە ئاگاداریە لە جەستەوە پێتدەگات و مانای وایە رێژەیەکی زۆر خوێ دەخۆیت.

2. دروستبونی بەردی گورچیلە، چونکە زۆر خواردنی خوێ لەناو خواردنەکاندا زیان بە کالسیۆمی میزەڵدان دەگەیەنێت، کاتێک رێژەیەکی زۆر کالسیۆم و سۆدیۆم یەکدەگرێت و رێژەکەی بەرز دەبێتەوە بەرد دروست دەکات.

3. کاتێک هەر خواردنێک دەخۆیت دەڵێیت بێ خوێیە و بەردەوام ئارەزوی خوێی زیاتر دەکەیت لە خواردنەکانتدا، ئەمە هۆشداری دانە لە مێشکەوە کە تۆ چێژ لە خوێ دەبینیت و دەبێت کەمی بکەیتەوە تا رادێیت.

4. بەرزی پەستانی خوێن بە بەردەوامی یەکێکی دیکەیە لەو خاڵانەی کە دەبێت خوێ لە سەرجەم خواردنەکاندا کەم بکەیتەوە.