لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

09:09 - 18/01/2022

31734جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 18ی كانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
کەمێک نیگەرانی تەندروستیت بویت، باشترە زیاتر پشو وەربگریت و خۆت ماندو مەکە، لەلایەنی داراییەوە هیچ بڕیاڕێک بەپەلە مەدە، دەنا روبەڕوی کێشە دەبیتەوە، لەلایەنی سۆزدارییەوە هێندە پێداگیری مەکە و رای خۆت مەسەپێنە، لەروانگەی خۆشەویستەکەت تێبگە.

گا
لەلایەنی پیشەییەوە رۆژێکی گرنگ دەبێت، ئەگەر بەمزوانە چاوپێکەوتنت ئەنجامداوە ئەوا وەڵامێکی ئەرێنی دەدرێیتەوە، لەلایەنی داراییەوە دەتوانیت بڕیارێکی مەترسیدار بدەیت، بەڵام خۆت لە نیگەرانی بەدوربگرە، لەژیانی تایبەتیتدا هەر کێشەیەک پەیوەندی بە خێزانەکەتەوە هەبێت چارەسەر دەبێت.

دوانە 
ئێستا کاتێکی باشە بۆئەوەی بڕیاری گرنگ بدەیت، بەتایبەتی لەلایەنی داراییەوە، ئەگەر بیردەکەیتەوە لەوەی گۆڕانکاری ئەنجام بدەیت ئەمڕۆ بوەستە، چونکە سترێست هەیە و رەنگە ئەنجامی کارەکەت بەو شێوەیە نەبێت کە خۆت دەتەوێت، لەلایەنی سۆزدارییەوە کات بە خۆشەویستەکەت ببەخشە.

قرژاڵ 
بەردەوام بە لە داهێنان و کارەکانت بەم شێوازە ئەنجام بدە، هۆکارە بۆئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، لەلایەنی سۆزدارییەوە رەنگە کەمێک نیگەران بیت بەهۆی هەڵسوکەوتی خۆشەویستەکەتەوە، بەڵام ناکۆکی دروستمەکە و هەوڵبدە لێی تێبگە، لەلایەنی داراییەوە متمانە بە هیچ کەسێک مەکە.

شێر
ئامۆژگاری دەکرێیت بەوەی کە وریا بیت، دوربکەوەرەوە لە پەلەکردن بەتایبەتی لە بڕیارە گرنگەکان، بۆ هەمو بڕیارێکت رای هاوپیشەکانت وەرمەگرە، رەنگە زیانت پێبگەیەنێت، لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت بە تەواونەکراوی جێمەھیڵە، لەلایەنی سۆزدارییەوە دەچیتە قۆناغێکی نوێوە، تەندروستیت باشتر دەبێت ئەگەر لە بیرکردنەوەی نەرێنی دوربکەویتەوە.

فەریک
لەلایەنی پیشەییەوە بەهۆی هەوڵەکانتەوە سەرکەوتن بەدەستدەهێنیت، ئەمەش بەو واتایە نایەت لە هەوڵدان بوەستیت، بەڵکو بە هەوڵەکانت دەچیتە قۆناغێکی نوێوە، لەکاتی بریاردان وریابە لەو رێگەیەی هەڵیدەبژێریت، لەگەڵ ئەوەی زۆر سەرقاڵیت بەڵام لەبیری مەکە کات بە خێزانەکەت ببەخشیت.

تەرازو
لەلایەنی پیشەییەوە کێشەیەکی گەورەت بۆ چارەسەر دەبێت، ئەویش بەهۆی زیرەکی خۆتەوەیە کە خاوەن کارەکەت دڵخۆش دەکەیت، بەتێپەڕبونی کات زیاتر روبەڕوی گرفت دەبیتەوە، هەوڵبدە هاوسەنگی رابگرە لە هەڵسوکەوتەکانت و هەمو شتێک بە توڕەییەوە وەرمەگرە، چانسی ئەوەت دەبێت کاتی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر بەریت، تەندروستیت جێگیرە.

دوپشک 
هەندێک گۆڕانکاری لەباری دەرونییت رودەدات، کەمێک نیگەرانیت، هەوڵبدە کۆنتڕۆڵی خۆت بکە، ئەگەر کێشە لەلایەنی سۆزدارییەوە رویدا هەوڵبدە جیاوازییەکانتان لەبیربکە و کار لەسەر بەهێزبونی پەیوەندییەکەتان بکە، لەکاتی بڕیاردان بە ئەرێنی بیربکەرەوە، خۆت لە دودڵی بەدوربگرە، دەنا بڕیارێکی هه‌ڵە دەدەیت.

کەوان
هەمو شتێک ئەرێنییە، دەرونت ئارامە، هەروەها ژینگەی دەروبەرت گونجاوە بۆئەوەی کارە گرنگەکانت ئەنجامبدەیت و هەنگاوی نوێ بنێیت لەلایەنی پیشەییەوە، رەنگە کەسانێکی گرنگ ببینیت، متمانەبەخۆبونت لەدەست مەدە، سود لە کاتەکانت وەرگرە و خۆت بە شتی بێسودەوە سەرقاڵ مەکە.

گیسک
هەڵسوکەوتنی خۆشەویستەکەت زۆر باش نیە لەگەڵتدا، هەوڵبدە کێشە بچوکەکان گەورە مەکە و لێی تێبگە، لەلایەنی داراییەوە ئەمڕۆ رۆژی بەختی تۆ دەبێت، هەر گرفتێک هاتە بەردەمت هەوڵبدە بە ژیرانە چارەسەری بکەیت و رێگە مەدە کەسانی دیکە دەست وەربدەنە کارەکانتەوە، ئەگەر گرفت لە جومگەکانت هەیە رەنگە ئەمڕۆ ئازارەکەی کەمێک بێتاقەتت بکات.

سەتڵ
ئەگەر هەست بە ماندوبون دەکەیت، باشترە هەندێک کات بۆ حەوانەوەی خۆت تەرخان بکەیت، چونکە ماندوبونی زۆر کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دروست دەکات، هەوڵبدە کاتەکانت لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر بەرە کە هۆکارە بۆئەوەی لە سترێس دوربکەویتەوە، لەلایەنی پیشەییەوە بەمزوانە کێشەکانت چارەسەر دەبن.

نەهەنگ
ئەگەر لە شوێنی کارەکەت ئەرکی گرنگت پێسپێردراوە، هەوڵبدە لە کاتی خۆیدا بە ئەنجامیان بگەیەنە و کەمتەرخەم مەبە، دەنا شکست دەهێنیت، لەلایەنی دەرونییەوە ئەمڕۆ پڕ لە بەرزی و نزمی دەبێت، لەهەر دۆخێکدا بێت سەنجت بخەرە سەر ئەو بابەتانەی دڵخۆشت دەکەن و کات لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەرە، تەندروستیت پشتگوێ مەخە.