شەش خوی رۆژانە زیان بە خانەكانی مێشك دەگەیەنێت

03:22 - 17/01/2022

7683جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بەشێك لەو خوە ناتەندروستانەی رۆژانە ئەنجامی دەدەیت كاریگەری لەسەر تەواوی جەستە و بەتایبەتی مێشك هەیە، بۆئەوەی خانەكانی مێشك زیانیان پێنەگات و بە تەندروستی بمێننەوە پێویستە دەستبەرداری ئەم چەند خوە بیت.

1. خواردنی رێژەیەكی زۆر لە شەكر، هۆكارە بۆ ئەوەی جەستە سود لە ماددە خۆراكییە سودەخشەكان نەبینێت، یادەوەری لاواز دەكات.

2. كەمخەوی و تێكچونی سیستمی خەو، هۆكارە بۆ خەمۆكی و لەدەستدانی یادەوەری.

3. گوێگرتن لە میوزیك بە دەنگی بەرز، جگە لەوەی زیان بە مێشك دەگەیەنێت، هاوكات بە شێوەیەكی هەمیشەیی زیان بە پەردەی گوێ دەگەیەنێت.

4. نەخواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو لە رۆژانە، هەروەها فەرامۆشكردنی ژەمی بەیانیان، هۆكارە بۆ كەمبونەوەی ئاستی گلوكۆز و كاریگەری نەرێنی لەسەر مێشك دەبێت.

5. جگەرەكێشان، مەترس نەخۆشی ئەلزەهایمەر زیاد دەكات.

6. زۆرخۆری، زیان بە لایەنی تەندروستی جەستە و دەرونیش دەگەیەنێت.