جێنیفەر ئانیستن بێدەنگی دەشكێنێت و نهێنی منداڵنەبونی ئاشكرادەكات

02:42 - 17/01/2022

9863جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە ئەكتەری ناسراوی هۆلیود، جێنیفەر ئانیستن كە هەمیشە ژیانی تایبەتی لە چاوی میدیاكان پاراستوە، نهێنی ئەوە ئاشكرادەكات كە بۆچی تا ئێستا نەبوە بە دایك.

جێنیفەر ئانیستن لە چاوپێكەوتنێكدا لەبارەی ژیانی تایبەتی و نەبون بە دایك بێدەنگی شكاند و رایگەیاند، "خەڵكی دەنگۆی جیاواز بڵاودەكەنەوە بێ ئەوەی بزانن چی بەسەر مندا هاتوە، كۆمەڵێك هۆكاری تەندروستی هەیە كە من لەبارەیەوە نادوێم، هەر لەبەر ئەمەشە كە منداڵم نییە".

هەروەها رەخنەی لە پێوەرەكانی كۆمەڵگە گرت و وتی، "پێوانەی جیاواز هەیە كە لەلایەن كۆمەڵگەوە سەپێنراوە بەسەر خانمێك كە منداڵی نییە بە بەراورد بە پیاواندا، پیاوان دەتوانن هاوسەرگیری لەگەڵ كچانی گەنج بكەن، بەڵام ژنان رێگەپێدراو نین بۆ ئەمە".

پێشتر ئەو خانمە ئەستێرەیە رایگەیاندبو كە لەروی دەرونیەوە بە دۆخێكی سەختدا تێدەپەڕیت، بۆئەوەی بتوانێت بە ئەرێنی بمێنێتەوە لە ژێر ئەو فشار و دۆخە سەختانەی روبەڕوی بوەتەوە.

جێنیفەر لە ساڵی 1969 لە لۆس ئەنجلس لەدایکبوە، ئەکتەرێکی دیاری هۆلیودە، لەپاڵ ئەوەشدا یەکێکە لەخانمە بازرگانەکان، لە ساڵی 2000 تا 2005 پەیوەندی هاوسەرگیری لەگەڵ براد پیت هەبوە، لە دیارترین ئەو فیلمانەی بەژداری تێداکردوە فیلمی (Just Go With It ،Horrible Bosses ،We're the Millers) هەروەها بەژداریکردوە لە زنجیرەی کۆمێدی بەناوبانگ "Friends"، لە ساڵی 2015 وە هاوسەرگیری لەگەڵ جەستن سیرۆکس ئەنجامدا، دوای دو ساڵ جیابونەوە.