خەندان لایف
زۆرن ئەو كەسانەی حەز بە بەفر بارین دەكەن، لەو كاتەدا جەستە كاردانەوەی بۆ ئەو كەشوهەوایە دەبێت و چەند گۆڕانكارییەك بەسەر جەستەدا دەهێنێت.
بە پێی ماڵپەڕی riverplex بەفر بارین سودی بۆ تەندروستی هەیە، بەهۆی نزمی پلەكانی گەرماوە مێشك زیاتر چالاك دەبێت و بیرەوەری بەهێزتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی توانەوەی چەوری جەستە دەدات و مێتابۆلیزم چالاك دەبێت.
هەواڵە خۆشەكە بۆ ئەو كەسانەشە كە هەستیاری وەرزییەكان هەیە، لەم كەشەدا بەهۆی خاوێنی هەوا و كەمی تۆز و خۆڵ و هەڵاڵەكان هەستیارییان نامێنێت، دەتوانن كاتەكانیان لە دەرەوەی ماڵ بەسەر ببەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كاتی بەفر بارین هەوكردنی جەستە كەمدەبێتەوە، هەربۆیە جومگەكان كەمتر ئازاریان دەبێت، لێدانی دڵیان هاوسەنگ دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانن شەوان باشتر بخەون.