ئەكتەرێكی درامای "دواشەو" مرد

10:30 - 17/01/2022

15222جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هۆشەنگ، كە یەكێك بو لە ئەكتەرەكانی درامای دوا شەو، بەهۆی نەخۆشییەوە مرد.

كارۆخ ئیبراهیم، دەرهێنەری درامای دوا شەو لە پێگەی فەرمی ئینستاگرامی خۆی رایگەیاند، "هۆشه‌نگ خۆشناو دوێنێ شه‌و به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ به‌ یه‌کجاری گه‌رایه‌وه‌ لای خودای گه‌وره‌ و گیانی سپارد".

هۆشەنگ خۆشناو، لەدایكبوی شاری هەولێرە، یەكەمین ئەزمونی نواندنی لە درامای دواشەو بو كە رۆڵی "هۆشەنگ"ی دەبینی، دواتر لە هیچ كارێكی هونەری دیكەدا دەرنەكەوت.