دەرباز یونس رونكردنەوە لەبارەی جیابونەوەی لە ئیڤانا دەدات

08:33 - 16/01/2022

129808جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پاش ئەوەی دەنگۆی جیابونەوەی هەردو هاوسەر، دەرباز یونس و ئیڤانا كاوە بڵاوبوەوە، دەرباز یونس تەواوی دەنگۆكانی رەتكردەوە.

شاعیر و میدیاكار، دەرباز یونس لە رێگەی لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام رونكردنەوەی لەبارەی جیابونەوەی خۆی و ئیڤانا كاوە بڵاوكردەوە و وتی، "سەرلەبەری ئەوەی بڵاودەبێتەوە دورە لە راستی".

ئەمە پاش ئەوە دێت كە ئەو دو ھاوسەرە وێنەکانی یەکتریان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سڕییەوە و ئیڤانا ھاشتاگی "توندوتیژی دژی خانمان بوەستێنن"ی بڵاوکردەوە، ئەمەش بە خێرایی دەنگۆی جیاوازی بەدوای خۆیدا هێنا.

دەرباز ساڵی 1990 لە شاری هەولێر لە دایکبوە و وەكو پێشكەشكار دەركەوتوە،  لەوەش خاوەنی چەند پەرتوكێكی شیعرییە، دو جار ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و خاوەنی منداڵێكە.