خەندان لایف
هەندێك كەس حەز بە بۆنی نامۆ دەكەن وەكو بەنزین، ئەسیتۆن، بۆیەی نینۆك و چەندین بۆنی دیكە، كە لە راستیدا زیانی مەترسیداری هەیە بۆ تەندروستی.
بە پێی هەواڵێكی emarat news بۆنكردنی بەنزین و ئەسیتۆن یان هەر ماددەیەكی نامۆی هاوشێوە، دەبێتە هۆی ئالودەبونی كەسەكە پێوەی، كاتێك بڕێكی دیاریكراو لەم بۆنە دەكەیت و دەگات بە مێشكت، توشی سەرگێژخواردن و كەمی سەرنجت دەكات، هاوشێوەی دەرمانی بێهۆشكەر كاریگەری خراپی لەسەر مێشك دەبێت.
بە پێی ئەو سەرچاوەیە كە پشتی بە قسەی چەند پزیشكێك بەستوە، بۆنكردنی بەنزین بۆ ماوەیەكی زۆر مەترسیدارە بۆ تەندروستی، تەنانەت هۆكارە بۆئەوەی كەسەكە مەترسی توشبونی بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە زیادبێت، وەكو شێرپەنجەی خوێن.