سێ خواردنەوە پێش نوستن كێشت كەمدەكەنەوە

11:49 - 15/01/2022

7607جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

کۆبونەوەی چەوری و زیادبونی کێشی لەشت، یەکێکە لە کێشە باوەکان و بەشێکی زۆری مرۆڤەکان پێوەی دەناڵێنن و هیوا دەخوازن رزگاریان بێت، ئاشکرایە کە زۆر رێگا هەیە بۆ توانەوەی چەوری دابەزینی کێشی لەشت.

چەند رێگایەکی سروشتی نوێ دەبێتەهۆی توانەوەی چەوری لەشت و بەهێزکردنی ماسولکە و ئێسکەکانت، ئەویش پێکهاتوە لە خواردنەوەی ئەم خواردنەوە و گیراوانە پێش نوستن.

1. خواردنەوەی کوپێک شیری سارد یان گەرمی بێ چەوری، باشترینە بۆ پێدانی خەوێکی ئارام و خۆش و لەهەمانکاتدا یارمەتی توانەوەی چەوری لەشت دەدات لەکاتی خەودا.

2. شەربەتی ترێی ڕەش زۆر بەسودە ئەگەر پێش خەوتنت بیخۆیت، چونکە شەکری سروشتی بەلەشت دەبەخشێت و چەوری دەتوێنێتەوە و لەشەکری زیانبەخش ڕزگاردەکات.

3. گوڵە بەیبون زۆر بەسودە بۆ هێورکردنەوەی مێشک و کۆکە و ئازاری سنگ، خەوێکی ئارامت پێدەبەخشێت، لەچەوری زیادە رزگار دەکات.