سایمن كاوڵ لە تەمەنی 63 ساڵی هاوسەرگیری دەكات

11:11 - 15/01/2022

17180جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

رۆژنامەنوسی بریتانی سایمن کاوڵ، دوای 8 ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی ئەڵقەی دەستگیرانداری گۆڕییەوە.

بەپێی هەواڵێکی دەیلی مەیلی بریتانی، سایمن کاوڵ پێی نایە قۆناغێكی نوێی ژیانەوە و بڕیاریدا ئەڵقەی دەستگیرانداری لەگەڵ خۆشەویست و دایكی منداڵەكەی، لاورین سلڤەرمان بگۆڕێتەوە، بەمزوانە ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنن.

سەرچاوەیەکی نزیک لە سایمن لەبارەی هاوسەرگیرییەكەیەوە رایگەیاند، "سایمن هەمیشە بیرۆكەی هاوسەرگیری رەتدەكردەوە، بەڵام پاش ناسینی لاورین گەیشتە ئەو بڕوایەی ئەوە ئەو كەسەیە كە بە دوایدا دەگەڕێت، هەربۆیە داوای هاوسەرگیریەكەی كرد بە سوپرایز بۆی و دەچنە قۆناغێكی نوێی ژیانەوە".

سایمن کاوڵ، لەدایکبوی ساڵی 1959ی لەندەنە، لە سەرەتادا لەبواری راگەیاندن کاریکردوە، دواتر وەکو ئەندامی لیژنە بەشداری چەند پرۆگرامێکی تەلەفزیۆنی کردوە، ئەوانیش Pop Idol ،The X Factor ،Britain's Got Talent و America's Got Talent.