ئالان قەرەداغی یەكەمین بەرهەمی هونەری خۆی بڵاودەكاتەوە

02:57 - 13/01/2022

4314جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئالان قەرەداغی، كوڕی هونەرمەند و ئاوازدانەری كورد، ئەنوەر قەرەداغی یەكەمین كلیپی هونەری بەناوی "دڵێكی ئەسیر" بڵاوكردەوە.

ئالان قەرەداغی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی یەكەمین بەرهەمی هونەری خۆی رایگەیاند، "پاش دڵەڕاوكێیەكی زۆر و كۆتا بڕیارم، هاوكات دوای مۆڵەت وەرگرتن لە باوكی گەورەم، ئەنوەر قەرەداغی یەكەمین بەرهەمی هونەریم بڵاوكردەوە، با تا لە ژیان ماوم لەم سەردەمە سەختەدا، یادگارییەكی جوان تۆمار بكەم".

 

وتیشی، "چیرۆكی بەرهەمهێنانی ئەم ڤیدیۆ كلیپە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2020، لەبەر ئەوەی یەكەمین بەرهەمم بو نەمویست پەلەی تێدا بكەم، ئەو گۆڕانكاریەی دەیكەم بە دڵی خۆم بێت".

لە كۆتاییدا وتیشی، "هیوادارم بەرهەمێكم پێشكەش كردبێتن كە سەرنجی زۆرینەتان رابكێشێت".

گۆرانی دڵێكی ئەسیر لە تێكستی مازیار فایەقە، رۆژ كەریم كاری ئاواز و دابەشكردنی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی دەبی كینەرە.