8 رێگە بۆئەوەی چیتر بیر لە كەسێك نەكەیتەوە

02:40 - 13/01/2022

13037جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئاسان نییە كەسێك لەبیربكەیت كە لە دڵتەوە خۆشتویستوە و هەستت بۆی هەبوە، هەربۆیە رەنگە زۆرینەی كاتەكان لە بیرتدا بێت و بەردەوام بیری لێبكەیتەوە، 8 رێگە هەیە بۆئەوەی بە تەواوی ئەو كەسە لە مشكدا بسڕیتەوە و چیتر بیری لێنەكەیتەوە.

1. تێبگە لەوەی تۆ شایەنی خۆشەویستیت، لەگەڵ ئەو كەسەدا خۆشەویستی بەدەستناهێنیت.

2. زیاتر سەرنجت لەسەر ئەوە بێت خۆت خۆشبوێت و خۆت قبوڵ بكەیت.

3. كاتەكانت بە تەنها بەسەر مەبە و تێكەڵی كەسانی دیكە بە، ئەمەش وادەكات كاتت بۆ بیركردنەوە لەو نەبێت.

4. پرسیار لە خۆت بكە كە ئەو كەسە بۆ تۆ چ واتایەك دەگەیەنێت، كە ئێستا لە ژیانت نییە چ مانایەك بە ژیانت دەبەخشێت.

5. لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هاوڕێیەتی مەكە و چیتر فۆڵۆوی مەكە، هەروەها چاودێری مەكە.

6. چیتر لە خەیاڵدا مەژی و راستییەكان قبوڵ بكە كە ئەو چیتر لە ژیانی تۆدا نەماوە.

7. هەوڵبدە خۆت بە كاركردنەوە سەرقاڵ بكەیت و كەمترین كاتی بەتاڵت هەبێت.

8. قسە بۆ كەسێكی دیكە بكە و هەمو شتێك لە دڵی خۆتدا مەهێڵەرەوە، ئەمەش یارمەتیت دەدات ئازارەكان كەمتر بن.