چەند كێشەیەكی پێست كە بە خواردنی شوكولاتە چارەسەر دەبن

02:15 - 13/01/2022

4971جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

شوكولاتەی رەش دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان، بەهۆی ئەوەی كە هیچ بڕە شەكرێكی تێدا نییە سودی بۆ تەندروستی بە گشتی هەیە، پارێزگاری لە جوانی پێست دەكات، رۆژانە خواردنێكی بڕێك لێی ئەم سودانە بە پێست دەگەیەنێت.

1. خانە مردوەكانی پێست لادەبات و یارمەتی نوێبونەوەی خانەكانی پێست دەدات، هەروەها پیری روخسار دوادەخات و دژە چرچبونی روخسارە.

2. هەوكردنی پێست ناهێڵێت، چارەسەرێكی زۆر باشە بۆ توشبوانی ئەكزیما.

3. ئاوسان و رەشبونی چواردەوری چاو ناهێڵێت، كۆلاجین بۆ پێست دابین دەكات.

4. پارێزگاری لە پێست دەكات دژی تیشكی زیانبەخشی خۆر، سوبونەوە و وشكبونی پێست ناهێڵێت.