مانەوە تا درەنگی شەو مەترسی جددی بۆ تەندروستی هەیە

12:29 - 13/01/2022

4360جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

لای هەندێك كەس بوە بە خو كە شەوان تا درەنگ دەمێننەوە، زۆرینەی كارەكانیان بۆ شەوان هەڵدەگرن، بەڵام ئەم رەفتارە مەترسی گەورەی هەیە بۆ تەندروستی.

توێژینەوەیەكی نوێ كە لە ماڵپەڕی news medical بڵاوكراوەتەوە، ئاشكرایكردوە ئەو كەسانەی تەمەنیان سەرو 18 ساڵە و شەوان تا درەنگ بەئاگا دەبن، مەترسی توشبونیان بە پەستانی خوێن هەیە، هەروەها هۆڕمۆنی كۆرتیزۆل لە لەشیان بەرز دەبێتەوە، ئەمەش بەرگری لەشیان بەرامبەر نەخۆشییەكان كەمدەكاتەوە.

هەروەها ئەوەشدەركەوتوە، شەكری خوێن بەرز دەبێتەوە، هۆكاردەبێت بۆ زیادبونی مەترشی توشبون یە شەكرەی جۆری دوەم، زیان بە دەمارەكانی چاو دەگات.

ئەو توێژینەوەیەك رێنمایی ئەو كەسانە دەكات كە شەوان تا درەنگ بەئاگا دەبن، پێویستە شێوازی ژیانیان بگۆڕن و شەوان زو بخەون، هەروەها شەوانە لە 8 كاتژمێر كەمتر نەخەون.