8 نهێنی كەمكردنەوەی كێش

12:16 - 13/01/2022

4696جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەو كەسانەی كێشیان زۆر بەرنامەی خۆراكی جیاواز پەیڕەو دەكەن بۆ كەمكردنەوەی كێشی جەستەیان، رەنگە زۆركات ئەو بەرنامە خۆراكییە كاریگەرییەكەی زۆر نەبێت و كەسەكە نەگات بەو ئەنجامەی خۆی دەیەوێت.

ماڵپەڕی the sun هەشت نهێنی كەمكردنەوەی كێشی بڵاوكردوەتەوە دەكرێت یارمەتیدەرت بێت لەوەی زو لاواز بیت.

1. زو زو نان بخۆ بەڵام كەمبخۆ، ئەمەش وادەكات بڕی خواردنەكەت كەمبێتەوە.

2. لە دوای كاتژمێر 6ی ئێوارەوە نان مەخۆ.

3. رێژەی ئەو شەكر و شیرینییە كەمبكەرەوە كە دەیخۆیت.

4. واز لە خواردن و خواردنەوەی كاربۆهیدرات بهێنە، وەكو نان، برنج و پاستا.

5. بجوڵێ و چالاكی وەرزشی ئەنجامبدە، كەمكردنەوەی كێش بێ جوڵە ناتگەیەنێت بەو ئەنجامەی دەتەوێت لە ماوەیەكی كەمدا.

6. رێژەیەكی زۆر لە ئاو بخۆرەوە، بایەخ بە خواردنەوەی شەربەتی سروشتی، سوپ و شلەمەنییە تەندروستەكان بدە.

7. بڕی پێویست لە ڤیتامینەكان وەربگرە، لە رێگەی خۆراكەوە بێت یان دەرمان (لە ژێر چاودێری پزیشكدا).

8. بەبێ راوێژكردن بە پزیشك بەرنامەیەكی خۆراكی بەكارمەهێنە، چونكە دەكرێت لەبری ئەوەی پێی لاواز بیت، پێی قەڵەوبیت.