لەبەر ئەم هۆكارانە پێویستە رۆژانە ماسكی مۆز بۆ قژت بەكاربهێنیت

11:54 - 13/01/2022

1940جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

مۆز چارەسەری هەڵوەرینی قژ دەكات، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، دژە ئۆكسان، زەیتی سروشتی و ڤیتامین، كە خانەكانی قژ بەهێزدەكات و رێگە لە روتانەوەی قژ دەگرێت، هەروەها قژ نەرم دەكات، كڕێشی سەر كەمدەكاتەوە و بە سروشتی شێداری دەكاتەوە.

ئەو كەسانەی ئەم گرفتەیان هەیە دەتوانن سود لە ماسكی مۆز ببینن بەم شێوەیە.

پێكهاتەكان:
دو مۆز
كەوچكێكی گەورە زەیتی زەیتون
یەك كەوچكی گەورە زەیتی گوێزی هندی
یەك كەوچكی گەورە هەنگوین

بەكارهێنانی:
پێكهاتەكان تێكەڵ بكە بە باشی، بیدە لە قژت بۆ ماوەی 5-10 خولەك، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.