ئەدێل كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

11:48 - 13/01/2022

882جار خوێندراوەتەوە

ەندان لایف

گۆرانیبێژی ناسراوی بریتانی، ئەدێل پاش ماوەیەكی زۆر دوركەوتنەوە لە كاری هونەری بە بڵاوكردنەوەی دوەمین كلیپی دوبارە سەرنجی هەموانی بۆ خۆی راكێشایەوە.

ئەدێل پاش پێنج ساڵ دوركەوتنەوەی لە كاری هونەری، دوەمین كلیپی بەناوی "Oh My God" بڵاوكردەوە لەگەڵ چوارەمین ئەلبومی.

لە ماوەی یەكەمین 24 كاتژمێری سەرەتای بڵاوكردنەوەی كلیپەكە بینەرێنی زۆری هەبو لە یوتیوب، 7 ملیۆن بینەری تێپەڕاند. 

ئەمە لە كاتێكدایە ئەدێل لە ساڵی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردو پاش پێنج ساڵ لە دوركەوتنەوەی لە كاری هونەری، بە ئەلبومێكی نوێوە گەڕایەوە و كلیپێكی بەناوی "" بڵاوكردەوە كە لە ئێستادا 223 ملیۆن بینەری هەیە.