جەیسن مۆمۆوا كۆتایی بە عەشقی چەند ساڵەی هاوسەرگیری هێنا

10:53 - 13/01/2022

7766جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەند و ئەكتەری بەناوبانگی هۆلیود، جەیسن مۆمۆوا پاش 16 ساڵ لە هاوسەرەكەی جیابوەوە.

جەیسن مۆمۆوا و لیسا بۆنێت، كە بە یەكێك لە رۆمانسیترین هاوسەرەكانی هۆلیود دادەنران، پاش 16 ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی و 4 ساڵ ژیانی هاوسەرگیری، بە فەرمی بڕیاری جیابونەوەیاندا و كۆتایی بە پەیوەندییەكەیان هات.

پەیوەندی مۆمۆوا و لیسا دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی 2004، كە سەرەتا یەكتریان ناسی، دواتر سەرەڕای 12 ساڵ جیاوازی تەمەنیان پەیوەندی خۆشەویستیان دروستكرد.

هەروەها لە ساڵی 2017 ژیانی هاوسەرگیریان پێكهێنا، خاوەنی كچێك و كوڕێكن بەناوی ناكۆوا و لۆلا.

لە ئێستادا جەیسن مۆمۆوا سەرقاڵی بەشی دوەمی فیلمی ئەكوامانە، بڕیارە فیلمەكە لە دیسەمبەری ئەمساڵ نمایش بكرێت.