لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

08:59 - 13/01/2022

15148جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 13ی كانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
‎ئەم ماوەیە گونجاوە بۆ ئەوەی دەست بە پرۆژەی نوێ بکەیت و هەنگاوی نوێ بنێیت لەلایەنی پیشەییەوە بەپێی خواست و بەهرە و ئارەزوەکانی خۆت، لەلایەنی سۆزدارییەوە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باش دەبێت هیواکانت دێنەدی، متمانەت هەبێت بە قسەی هاوڕێکانت و سودی لێ ببینە بۆ چارەسەری کێشەکانت.

گا
کۆمەڵێک کاری گرنگ هەیە کە پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە لەلایەنی پیشەییەوە، بەڵام دەبێت کاتی گونجاو بدۆزیتەوە، پەیوەندیت لەگەڵ خێزانی خۆشەویستەکەت بەهێزبکە لەپێناو گەیشتین بە ئامانجەکانت، لەلایەنی تەندروستییەوە پێویست بە پشودان هەیە.

دوانە 
لەبەردەمت کۆمەڵێک ئەرک و کاری زۆر هەیە، کە دەبێت لەکاتی گونجاودا بەبێ دواخستن هەمویان چارەسەر بکەیت، هەوڵبدە پەیوەندیت سۆزداریت بپارێزە و رێگە مەدە کەس دەست وەربداتە نێوانتان، خاوەنی روخسار و کەسایەتیەکی جوانیت گوێ بە قسەی خەڵکی مەدە.

قرژاڵ 
پێویستە کات دیاری بکەیت بۆ ئەوەی ئەرکەکانت جێبەجێ بکەیت و بگەیت بە ئامانج و خواست و هیواکانت لەلایەنی پیشەییەوە، خۆشەویستەکەت مامەڵەی توندە، بەڵام دەبێت تۆ لێی تێبگەیت و هێمنی خۆت بپارێزیت، گرنگە پشو بدەیت و کەمێک بحەوێیتەوە.

شێر
لەبەردەمتدا کۆمەڵێک ئەرک و کاری زۆر هەیە، بەڵام دەبێت هەوڵبدەیت ئەنجامی بدەیت و بەربەستەکان تێپەڕێنیت، راستگۆیانە خۆشەویستیت بۆ هاوبەشی ژیانت دەربڕە، راهێنانی وەرزشی گرنگە بۆ ئەوەی تەندروستیت پارێزراو بێت.

فەریک
پێویستە کاتێک دیاری بکەیت بۆ ئەوەی پرۆژەکانت جێبەجێ بکەیت بەگوێرەی پلانەکانت لەلایەنی پیشەییەوە، هێندە روبەڕوی خۆشەویستەکەت مەبەرەوە، هەرکاتێک بێزاردەبیت هەوڵبدە تێگەیشتن هەبێت، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە.

تەرازو
دەبێت هەنگاوی نوێ بنێیت و بەتواناکانت متمانەی بەرپرسەکانت بەدەستبهێنیت لەپێناو بەرزکردنەوەی بەرهەمی کارەکانت، هەوڵبدە خۆپەرست مەبە بەتایبەت لەلایەنی سۆزدارییەوە، دەنا زەرەرمەند دەبیت، کۆتایی ئەم هەفتەیە باشترە پشو بدەیت.

دوپشک 
کەسانێک هەوڵ دەدەن کێشەت بۆ دروست بکەن لەلایەنی پیشەییەوە، هەربۆیە هەوڵبدە وریابە و متمانە بە هەموان مەکە، خۆشەویستەکەت کاری مەحاڵ ئەنجام دەدات لەپێناو مانەوەی لەگەڵ تۆدا، هەربۆیە بایەخی پێ بدە، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە.

کەوان
پرۆژەی نوێ پێشنیار بکە و هەنگاوی نوێ بنێ بۆ داهاتو لەلایەنی پیشەییەوە، هەوڵبدە پارێزگاری لە پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بکە و نهێنیەکانتان بۆ کەس باس مەکە، گوێگرتن لە میوزیک ئارام دەکاتەوە لەلایەنی دەرونییەوە.

گیسک
بەرپرسانت لە تەواوی کارەکان و تواناکانت رازین لەلایەنی پیشەییەوە و متمانەیان پێت هەیە، بایەخ بە خۆشەویستەکەت بدە و هەوڵبدە پشتیوانی بکە بەردەوام، ئاگاداری خواردنی ئەو خۆراکانە بە کە زیان بە تەندروستی گەدەت دەگەیەنن.

سەتڵ
چارەسەری گونجاو بۆ تەواوی کێشەکانت دەدۆزیتەوە و بەربەستەکان تێدەپەڕێنیت، خۆشەویستەکەت بە سوپرایزێک دڵخۆش دەکات و پەیوەندیتان بەھێزتر دەبێت، تەندروستیت باش نییە و دەبێت ئاگاداری جۆری خواردنەکانت بیت لە ئێواراندا.

نەهەنگ
بەهێز و تواناکانی خۆت هەوڵبدە رۆڵی گەورە ببینیت لە پێشنیازکردنی پرۆژە و بیرۆکەی نوێ، بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشتر هەبێت، کێشەیەکی زۆر هەیە لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت بەڵام کاتییە و تێدەپەڕێت، وەرزشی بەیانیان لەبیرمەکە.