نازدار "خۆشمدەوێی" بڵاودەكاتەوە

03:30 - 12/01/2022

1477جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

نازدار جزیری نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بڵاوكردەوە بەناوی "خۆشمدەوێی".

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، نازدار جزیری لە كەناڵی یوتیوب نوێترین بەرهەمی بەناوی "خۆشمدەوێی" بڵاوكردەوە، گۆرانییەكەی لە تێكستی ئاواز گەبەییە، ئەفشین شوكری ئاوازی بۆ داناوە و كاری میوزیك ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە، لە دەرهێنانی ئەلەند شوانە.


نازدار لە ساڵی 1987 لە ناوچەی جەزیری بۆتان لەدایکبوە لەتەمەنی شەش ساڵیەوە لەگەل بنەماڵەکەی لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی، لەگەڵ هونەرمەندی ناسراوی شاری دهۆک رابین هاوسەرگیری کردوە.