ئەو شیرینیانەی بۆ توشبوانی شەكرە تەندروستە

12:28 - 12/01/2022

6275جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەو كەسانەی توشبوی نەخۆشی شەكرەن، خواردنی شیرینیان لێ قەدەغە دەكرێت، لەبەر ئەمەشو بۆیان سەختە خواردنێك بدۆزنەوە كە شەكر و كاربۆهیدراتی كەمبێت و لەگەڵ ئەوەشدا ریشاڵ، پرۆتین و چەوری تەندروستی تێدا بێت.

بۆ چارەسەری ئەم گرفتە ماڵپەڕی Health line باشترین ئەو خۆراكانەی بلاوكردوەتەوە كە تەندروستە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەكرە.

1. شوكولاتەی رەش، رێژەیەكی كەم لە شەكری تێدایە و پارێزەری دڵە.

2. هەرمێ، رێژەی شەكر لە خوێندا هاوسەنگ دەكاتەوە و سەرچاوەیەكی گرنگی ریشاڵە.

3. سێو، تەندروستە بۆ توشبوانی شەكرە، بەتایبەت ئەئەر پێش نانخواردن بیخۆن، رێگری دەكات لە بەرزبونەوەی شەكری خوێن.

4. ترێ، دژە ئۆكسانە و ریشاڵی تێدایە.

5. گێلاس، پارێزگاری لە دەمارەكان دەكات و رێگرە لە بەرزبونەوەی شەكری خوێن.

6. كەرەی عەلی بابا، یارمەتی هاوسەنگكردنەوەی شەكری خوێن دەدات.