چوار ماسكی ناوازە بۆ سپیبونەوەی پێست

12:03 - 12/01/2022

4392جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بەشێك لە خانمان حەز بە پێستی سپی دەكەن، دەتوانن بۆ ئەم مەبەستەش سود لە ماسكی سروشتی ببینن، بۆئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا ببنە خاوەن پێستێکی سپی.

1. ماسکی چای سەوز
ئەم شێوازە ماسکە دەبێتە هۆی کردنەوەی ڕەنگی پێست و لابردنی رەشی ژێر چاوەکانت، دەتوانیت کەمێک چای سەوز بکوڵێنیت لەسەر ئاگرێکی کەم، دواتر ئاوەکە بپاڵێویت کەسارد بوەوە، کەوچکێکی گەورە ڤیتامین E تێبکە و لەگەڵ چەند قاڵبێکی بچوکی سەهۆڵ، لە ساردکەرەوەدا هەڵیگرە، دواتر سەهۆGەکان بخەرە سەر پێست و پێیدا بهێنە، بەڵام ئاگاداربە نزیک چاوتی نەکەیتەوە.

2. ماسکی خەیار و سەهۆڵ
باشترین جۆری ماسکی سروشتیە، بەتایبەت بۆ خانمە پێست وشکەکان، یارمەتی لابردنی سوربونەوەی پێست دەدات، تەنها پێویست بە خەیارێک و ئاوی گوڵ و کوپێک قاوە هەیە.

3. ئاوی گوڵ و خەیار

لە پێشدا ئاوی گوڵەکە بکوڵێنە لەسەر ئاگرێکی كەم، پاشان خەیارەکە ئامادەبکە و بیدە لە خەڵاتە و تێکەڵی بکە لەگەڵ ئاوی گوڵەکە و وازی لێبهێنە تا سارد دەبێتەوە و سەهۆڵی تێبکە لەساردکەرەوە دایبنێ، دواتر سەهۆڵەکان بهێنە بە ڕوخسارتدا.

4. ماسکی هەنگوین
یارمەتیدەرە بۆ لابردنی پەڵەکانی ڕوخسارت و پێست دەگەشێنێتەوە، دو کەوچک هەنگوینی سروستی کەوچکێکی بچوک ئاوی لیمۆی تێکەڵ بکە لەگەڵ کەوچکێکی گەورە ماستی تازە، دوا ئەوەی دەبێتە هەویر بیدە لە پێست بۆ ماوەی 15 خولەک و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، بۆ ماوەی دو هەفتە بەردەوامبە لەسەری.