خەندان لایف
هەڵامەت و ئەنفلۆنزا یەكێكە لە نەخۆشییە وەرزییەكان، رێگەیەكی دیاریكراوی نییە بۆ چارەسەركردنی تەواوەتی، تەنها لە رێگەی بەرگری لەشەوە دەتوانیت تێیپەڕێنیت، هەربۆیە دەبێت ئاگاداری سیستمی خۆراكیت بیت و لە چەند جۆرێكی خۆراك دەربكەویتەوە.
1. بەرهەمە سپیاییەكان
كۆكە زیاد دەكات، باشترە لەبری ئەوە ئەو بەرهەمانە بخۆیت كە پرۆتینی زۆری تێدایە، وەكو بەرهەمەكانی گۆشت.
2. شیرینی
سیستمی بەرگری لەش لاوازدەكات و هەوكردن زیاد دەكات، باشترە گرنگی بە خواردنەوەی شەربەت و چا بدەیت بەڵام بێ شەكر.
3. كافایین
پلەی گەرمی جەستە بەرزدەكاتەوە و وادەكات زیاتر ئارەق بكەیتەوە، ئەمەش جەستە توشی وشكبونەوە دەكات، رێگری دەكات لەوەی جەستە پشو بدات.
4. چەوری
پێویستی بە كاتە بۆ هەرسكردن، ئەگەر گرنگی بە خواردنی بدەیت لە كاتی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا دۆخەكەت خراپتر دەكات.