چی دەربارەی خەمناكترن شاری جیهانی دەزانیت؟

03:03 - 11/01/2022

6328جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

زۆرن ئەو شارانەی كە بە خەمباری ناسراون، بەڵام جیاواز لە هەمویان، شارێك لە روسیا پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە بەناوی "نۆریلسك"، بە خەمناكترین شاری جیهان دادەنرێت، ژمارەی دانیشتوانی 175 هەزار كەسن و روبەرەكەی 4 هەزار و 500 كیلۆمەتر دوجایە، دەكەوێتە  باكوری رۆژهەڵاتی روسیا، لەبەر چەند هۆكارێك نازناوی خەمناكترین شاری جیهانی پێبەخشراوە.


1. ژیان لەوێ ئاسان نییە، لە نێوان مانگی تشرینی دوەم تا كانونی یەكەم بەهیچ شێوەیەك خۆر دەرناكەوێت.


2. پلەی گەرمی لە زستاندا دەگاتە 30 پلەی خوار سفری سلیزی، لە هاویندا دەگاتە 20 پلەی سلیزی، كە ئەم پلە گەرمیەی هاوین بەس نییە بۆئەوەی سەهۆڵەكانی ئەوێ بتوێنێتەوە، هەربۆیە هەمیشە سەهۆڵبەندانە.


3. ژیانی كاركردنی فەرمانبەرەكان لەوێ 10 ساڵ كەمترە لە وڵاتانی دیكە، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە كە توشی چەندین نەخۆشی دەبن، وەكو شێرپەنجە، نەخۆشی خوێن و پێست، تەنها %4ی كەسانی پێگەیشتوی ئەو شارە تەندروستن.


4. زۆرینەی دانیشتوانی ئەم شارە توشی كەمخەوی دەبن، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە كە بە ڕێژەی پێویست تیشكی خۆر لێیان نادات، هەربۆیە ئەمەش هۆكارە بۆئەوەی توشی خەمۆكی ببن.


5. شارێكە كە لە شارەكانی دیكە جیاكراوەتەوە، بەو واتایەی هیچ رێگەیەكی زەمینی نییە لەو شارە بچتە دەرەوە، تەنها لە رێگەی فرۆكەوە دەتوانین بڕۆیتە دەرەوەی شار.


6. ئەم شارە مێژویەكی خەمباری هەیە، چونكە بە 500 هەزار زیندانیی دروستكراوە كە لە برسێتی و سەرمای زۆردا بە شەو و بە رۆژ كاریان كردوە، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی 18 هەزار كەسیان لێبمرێت.