خەندان لایف
هەبونی كۆكە لەم وەرزیدا شتێكی ئاسایی و سروشتی كەشوهەواكەیە، دەكرێت بەهۆی هەڵامەت و ئەنفلۆنزا یان سەرمابونەوە بێت، بەڵام ئەگەر لەگەڵ كۆكەكەتدا هەستت بە چەند نیشانەیەك كرد پێویستە پشتگوێی نەخەیت و پزیشك ببینیت، دەكرێت نیشانەی شێرپەنجە بێت.
1. ئەگەر كۆكەكە بۆ ماوەی زیاتر لە 3 هەفتە مایەوە.
2. ئەگەر بۆ ماوەیەك كۆكەت هەبو، بەڵام لەناكاو هەستت بە گۆڕانكاری كرد لە كۆكەكەتدا.
3. ئەگەر لە كاتی كۆكەكەت توشی هەناسەتەنگی بویت یان هەناسەدانت گۆڕانكاری بەسەردا هات و نەتتوانی هەناسەبدەیت.
4. ئەگەر خوێنت بینی لە كاتی كۆكەكەدا.