بۆچی پێویستە هەر لەگەڵ رۆیشتنە ماڵەوە جلەكانت بگۆڕیت؟

12:02 - 10/01/2022

3050جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پاش ئەوەی لە دەرەوە رۆژێكی هیلاك و ماندوكەرت دەبێت، رەنگە وزەی ئەوەت نەبێت جلەكانت بگۆڕیت و پێوەی بمێنیتەوە بۆ كاتێكی زیاتر، هەربۆیە بەشێك لە خانمان زۆرجار تەواوی رۆژەكەیان بە جلی دەرەوە دەبن، بەڵام ئەمە كارێكی هەڵەیە و زیانی هەیە بۆ تەندروستی، لەبەر ئەم هۆكارانە پێویستە هەر لەگەڵ هاتنەوەت بۆ ماڵەوە جلیەكانت بگۆڕیت.

1. كاریگەری لەسەر دەمارەكان دروستدەكات
رەنگە پانتۆڵی كاوبۆ جوان دەرتبخات، بەڵام ئەگەر لە ماڵەوە لاینەدەیت، كاریگەری نەرێنی لەسەر سوڕی خوێن دەبێت و خاوی دەكاتەوە، ئەمەش هۆكارە بۆئەوەی زیان بە دەمارەكان بگات.

2. بەكتریا دەهێنیتە ماڵەوە
رەنگە لە دەرەوە سەردانی چەندین شوێنی جیاواز بكەیت، بەمەش جلەكانت بەكتریایەكی زۆر لە خۆیان دەگرن، لە ئەنجامدا هۆكارە بۆ ئەوەی هەوكردن لە بەشە جیاوازەكانی جەستە دروستبێت.

3. كێشە بۆ كرداری هەرس دروستدەكات
جلی تەنگ و نائاسودە ئەگەر بۆ ماوەیەكی زۆر لەبەرتدا بمێنێتەوە، بەتایبەتی پانتۆڵی كەمەر تەسك كێشە بۆ كرداری هەرس دروستدەكات.