ئاگاداری ئەم چەند هەڵەیە بە ئەوكاتەی ئازارشكێن دەخۆیت

02:54 - 09/01/2022

3724جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كەسانێكی زۆر كاتێك هەست بە ئازار دەكەن بە خێرایی ئازارشكێن دەخۆن، لەگەڵ ئەوەی نابێت بەبێ رێنمایی پزیشك ئازارشكێن بخورێت، هاوكات دەبێت دوربكەویتەوە لەم چەند هەڵەیە كە زیانی هەیە بۆ تەندروستیت و رێگە نادات ئازارشكێنە كاریگەری خۆی هەبێت.

1. خواردنەوەی بڕێكی زۆر لە ماددەی كافایین لەگەڵ ئازارشكێنەكەدا.

2. خواردنی ئازارشكێن بەبێ راوێژكردن بە پزیشك.

3. بەكارهێنانی ئازارشكێنی زۆر بەهێز وەكو "مۆرفین".

4. خواردنی دۆزێكی هەڵەیە كە پزیشكەكەت بۆی دیاری نەكردبێتیت.

5. تەماشانەكردنی رۆژی بەسەرچونەكەی پێش خواردنی.

6. دوكەرتكردنی ئازارشكێنەكە پێش ئەوەی بخورێت.

7. خواردنی ئازارشكێنەكە بەگەدەی بەتاڵ.

8. خواردنی لەگەڵ شەربەت یان خواردنەوەی گەرم.

9. بەكارهێنانی ئازارشكێن زیاتر لە 3 جار لە هەفتەیەكدا.