چوار هۆكاری سەرگێژخواردن

02:23 - 09/01/2022

3953جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

سەرگێژخواردن حاڵەتێكە زۆركات لەناكاو رودەدات، كاتێك بەدەوام دەبێت واتا جەستەت لە چەند گرفتێك ئاگادارت دەكاتەوە، ئەگەر هەستت پێكرد پێویستە بەزوترین كات چارەسەری بكەیت.

ماڵپەڕی self چوار هۆكاری سەرگێژخواردنی بڵاوكردوەتەوە.

1. وشكبونەوەی جەستە
ئەگەر لەگەڵ سەرگێژخواردن هەست بە ماندوێتی و كەمی سەرنج كرد پێویستە شلەمەنی بخۆیتەوە.

2. گرفتی گوێچكە
گرفت لە گوێچكەی ناوەڕاست هۆكارە بۆ سەرگێژخواردن، چونكە هاوسەنگی جەستە رادەگرێت.

3. وەرزشكردن بە خواردن و خواردنەوە
ئەگەر بێ ئەوەی بڕی پێویست  لە خواردن و خواردنەوە بخۆیتەوە و وەرزش بكەیت، توشی ئەم دۆخە دەبیتەوە.

4. كەمی ماددەی خۆراكی
زۆركات كەمیی ماددە خۆراكیەكان توشی ئەم حاڵەتەت دەكەن، هەربۆیە گرنگە بایەخ بە خواردنە جۆراوجۆرەكان بدەیت.