لەدوای تەمەنی 40 ساڵی بەم چەند رێگەیە پیربون دوابخە

01:43 - 08/01/2022

6988جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پیربونی روخسار هێندەی پەیوەندی بە شێوازی ژیانەوە هەیە، هێندە پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە، دەكرێت لە تەمەنێكی زۆر كەمدا بەهۆی ناتەندروستی شێوازی ژیانتەوە پیردەربكەویت، وە بە پێچەوانەشەوە دەكرێت لەگەڵ زیادبونی تەمەنت خۆت بە گەنجی بهێڵیتەوە بەوەی شێوازێكی تەندروست بۆ رۆتینی رۆژانەت هەڵبژێریت.


لە پاش تەمەنی 40 ساڵی بەم شێوازە خۆت بە گەنجی بهێڵەرەوە.

1. چالاكی جەستەیی
ئەگەر بەردەوام جەستەت بجوڵێنیت و چالاكی ئەنجامبدەیت، وەكو رۆیشتن، سەركەوتن بەسەر قادرمە لەبری بەكارهێنانی ئەسانسۆر، جەستەت بە چالاكی و گەنجی دەمێنێتەوە.

2. یۆگا
چالاكییەكی جەستەیی و روحییە، سودی زۆری هەیە بۆ كەمكردنەوەی فشاری دەرونی و پشودان بە جەستە، هۆكاری دڵخۆشی مێشكە.

3. خەوتن بە باشی 
هەمو كەسێك لە تەمەنی 18 ساڵ بەرەو سەرەوە پێویستی بە زیاتر لە 7 كاتژمێر خەوتن هەیە، لەگەڵ كاتیشدا جۆری خەوتن رۆڵی هەیە.

4. خواردنی تەندروست
گرنگیدان بەو خواردنانەی ڤیتامین و دژە ئۆكسانی تێدایە، جگە لەوەی پارێزگاری لە تەندروستیت دەكات، هاوكات روخسار و پێستت بە گەنجی دەهێڵێتەوە، باشترە پزیشك بە پێی تەندروستی خۆت جۆری خۆراكەكانت بۆ هەڵبژیرێت.

5. ئاگاداربون لە كێشی جەستە
گرنگە خانمان و پیاوان پاش تەمەنی 40 ساڵی ئاگاداری كێشی جەستەیان بن، چونكە لەو تەمەنەدا مێتابۆلیزم خاودەبێتەوە، كەمتر چەوری جەستەیان دەتوێتەوە، هەربۆیە گرنگە كێشی جەستەیان بە هاوسەنگی بهێڵنەوە.

6. ئاگاداربون لە تەندروستی
گرنگە شەش مانگ جارێك سەردانی پزیشك بكەیت و پشكنین ئەنجامبدەیت لەپێناو مانەوەت بە تەندروستی.