خەڵاتی گرامی جارێكی دیكە دواخرا

11:13 - 08/01/2022

1090جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جارێكی دیكە مەراسمی دابەشكردنی خەڵاتی گرامی بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

بەڕێوبەرانی دابەشكردنی خەڵاتی گرامی، لە پێگەی فەرمی تویتەرەوە رایانگەیاند، "پاش وردبینی و شیكردنەوە لەگەڵ بەرپرسانی شار و دەوڵەت و شارەزایانی بواری تەندروستی و هەمو هونەرمەندان و بەشێك لە هاوبەشەكانمان، بڕیارماندا بە دواخستنی 64ـمین مەراسیمی خەڵاتی گرامی".

باس لەوەشكرا، "ئەمە لە پێناو لە پێناو سەلامەتی ئەو كەسانەیە كە لە كایەی میوزیكن لەگەڵ ئەو كەسانەی بە ماندوێتی كاردەكەن بۆئەوەی نمایشێكی جوانمان پێشكەش بكەن".

هەروەها ئەوەشخرایە ڕو، "ئەمدواخستنە بەهۆی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنەوەیە، مەراسیمەكە كە بڕیاربو 31ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت، دوادەخرێت بۆ كاتێكی دیكە و بەمزوانە ئاشكرایدەكەین".

خەڵاتی گرامی، کە لەلایەن ئەکادیمیای نیشتمانیی بۆ تۆماری ھونەر و زانست (NARAS) پێشکەش دەکرێن، ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی گرامی لە شوباتی ھەمو ساڵێکدا سازدەکرێت. خەڵاتەکان دابەشکراون بەسەر 108 پۆلدا، تێیدا 30 جۆری مۆزیک وەکو پۆپ، ڕۆک، ڕاپ.