لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

08:56 - 02/01/2022

20683جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 2ی كانونی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
ئاماژەیەک هەیە کە گۆڕانکاری گەورە لە ژیانتدا روبدات، لەلایەنی پیشەییەوە بەپێی پلانەکەت کارەکانت ئەنجامبدە، بەمشێوەیە رێگەی راست دەدۆزیتەوە، وریای لایەنی داراییت بە و بەبێ بیرکردنەوە پارەکانت خەرج مەکە، تەندروستیت زۆر جێگیر نییە، هەندێک کات بۆخۆت تەرخان بکە بۆ ئەوەی بەبڕی پێویست پشو وەربگریت.

گا
لەلایەنی داراییەوە ئەمڕۆ زۆرباش نییە، باشترە وریابیت لە بڕیارەکانت، رۆژێکی باش نییە بۆئەوەی هیچ کارێکی نوێ ئەنجامبدەیت، لە ژیانی تایبەتیتدا هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، بەتایبەتی ئەو کاتانەی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەسەریدەبەیت، وەرزشی رۆژانە و خواردن و خواردنەوەی تەندروست وزەی زۆرت پێدەبەخشێت.

دوانە 
مەرج نییە کاتێک ئەنجامی کارەکەت بەوشێوەیە نییە کە خۆت دەتەوێت بە واتای شکست بێت، ئەزمونییان لێوەربگرە و دوبارە هەوڵبدەرەوە، لەگەڵ پاڵپشتی خۆشەویستەکەت دەتوانیت تەواوی کارەکانت بەباشی ئەنجامبدەیت، ئەمڕۆ تەندروستیت زۆر باشە.

قرژاڵ 
رێگەمەدە ترس بەسەرتدا زاڵ ببێت، بە ئەرێنی بمێنەرەوە، چونە ترس دەرگای سەرکەوتنەکانت بەڕودا دادەخات، هەندێک کاری گرنگت پێدەسپێردرێت، بە وریایی و دڵسۆزی ئەنجامییان بدە، دوربکەوە لە توڕەبون و کۆنترۆڵی هەستەکانت بکە، لەلایەنی تەندروستییەوە زۆر هەست بە باشی ناکەیت، هۆکارەکەی سترێسی زۆرە.

شێر
لەسەرەتای رۆژەکەتدا وزەیەکی زۆرت هەیە و لەلایەنی دەرونییەوە هەست بە بەهێزی دەکەیت، لەگەڵ هاوکاری خۆشەویستەکەت دەتوانیت گرفتەکانت بە زویی چارەسەر بکەیت، زیاتر کات لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر بەرە، تەندروستیت ئەمڕۆ زۆر باشە.

فەریک
ئەگەر هەست دەکەیت پەستانێکی زۆری پیشەییت لەسەرە، هەوڵبدە کارەکانت بە پلان رێکبخە، پەستانێکی زۆر مەخەرە سەر خۆت، باشترە لەسەرخۆ کارەکانت ئەنجامبدەیت بۆ ئەوەی لە هەڵە دوربکەویتەوە، سود لە ئامۆژگاری خێزانەکەت وەربگرە، پشو وەرگرتن لەبیر مەکە، رەنگە کەمێک ئازاری ملت هەبێت.

تەرازو
لەلایەنی پیشەییەوە رۆژێکی زۆرباشە، ئەگەر کاردەکەیت باشترە بە گروپ لەگەڵ هاوپیشەکانت ئەنجامیبدەیت، ئەمەش زیاتر رێگەی سەرکەوتنت بۆ دەکاتەوە، سترێس و دڵەراوکێ کاریگەری نەرێنی دەکاتە سەر تەندروستیت و خۆتی لێبپارێزە، چێژ لە کاتەکانت وەرگرە لەگەڵ خۆشەویستەکەت.

دوپشک 
پێویستە کۆنترۆڵی وشەکانت بکەیت، رەنگە توشی کێشە ببیتەوە ئەگەر هەرچی دێت بە مێشکتدا بیڵێیت، دوربکەوەرەوە لە دەمەقاڵێ، لەلایەنی دەرونییەوە فشارێکی زۆرت لەسەرە، ئەمەش کەمێک لە ئاستی متمانەبەخۆبونتی کەمکردوەتەوە، رەنگە کەمێک ئازاری گەدەت بۆ دروستببێت، زیاتر بایەخ بە خوادن و خواردنەوەکانت بدە.

کەوان
رۆژێکی پڕ لە خۆشی دەبێت بۆت، ئەگەر کاری جددی بکەیت بۆ ئەوەی ئەرکە گرنگەکانت ئەنجامبدەیت ئەوا سەرکەوتنی تێدا بەدەستدەهێنیت، مێشکت ئارامە و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، کاتێکی خۆش لەگەڵ خێزانەکەت بەسەردەبەیت، چێژ لە کاتەکانت وەرگرە لەگەڵ کەسە خۆشەویستەکانت.

گیسک
رۆژێکی گرنگ دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە، سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت ئەگەر بەراستگۆیی کارەکانت ئەنجامبدەیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆر باشە، پێویستە بایەخی تایبەت بە تەندروستیت بدەیت، دەنا توشی گرفتی تەندروستی دەبیتەوە.

سەتڵ
لەبری ئەوەی نیگەرانی کارەکەت بیت، پێویستە بە متمانەبەخۆبونەوە روبەڕوی ببیتەوە، بەم شێوەیە دەتوانیت کێشەکانت چارەسەر بکەیت، باش نییە خۆت توشی سترێسێکی زۆر بکەیت، رێگە مەدە ناکۆکی تۆ و خۆشەویستەکەت قوڵ ببێتەوە، تەندروستیت باشتر دەبێت ئەگەر سیستمی خۆراکی تەندروستی پەیڕەو بکەیت.

نەهەنگ
هاوسەنگی لەنێوان کارەکەت و پشو وەرگرتنی خۆت رابگرە، کێشەی تەندروستیت دەبێت، باشترە فەرامۆشی نەکەیت، هەندێک گۆڕانکاری لە سروشتی تۆدا رودەدات، وریای هەڵسوکەوتەکانت بە، لەگەڵ کەسانی چواردەورت تۆنی دەنگت بەرز مەکەرەوە، چونکە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت تێکدەدات.