باشترین خانمە ئەكتەری تورك هەڵدەبژێردرێت

11:06 - 09/12/2021

4270جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمە ئەكتەری ناسراوی تورك، مێلیسا ئاسلی پاموك بە باشترین خانمە ئەكتەر بۆ ساڵی 2021 دەستنیشانكرا.

خانمە ئەكتەر، میلیسا ئاسلی پاموك بەهۆی رۆڵ بینینی وەكو ئەفسەری پۆلیس لە فیلمی Kilit، خەڵاتی روخساری ئاڵتونی باشترین ئەكتەری توركی بردەوە و وەكو باشترین خانمە ئەكتەری تورك بۆ ئەمساڵ دەستنیشان كرا.

ئەو خانمە ئەكتەرە لە مەڕاسیمەكەدا بە عەزییەكی درێژی شینەوە دەركەوت لەگەڵ چەند ئێكسیسواراتێكی سادە، ئەمەش وایكردبو سەرنجی هەموان بۆ خۆی رابكێشێت.

ئەو خانمە ئەكتەرە پێشبینی دەكرێت لە درامای "هەیبە" كە بڕیار وایە بە توركی كاری بەرهەمهێنانی بۆ بكرێت، هەمان رۆڵی نادین نەجم ببینێت.

مێلیسا ئاسڵی پاموک یەکێکە لە خانمە نمایشکار و ئەکتەرە بەناوبانگەکانی تورکیا و لەدایکبوی ساڵی 1991 لەشاری هارلمی هۆڵەندا، لە 2011 توانی نازناوی شاجوانی تورکیا بەدەستبهێنێت، بەشداری چەند دراما و فیلمێكی كردوە