لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

09:48 - 09/12/2021

18645جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 9ی كانونی یەكەم  لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
‎هەوڵبدە کارەکانت رێکبخەیتەوە بەڵام رەچاوەی باری دارایی خۆت بکە، دەنا هەمو شتێک لەدەست دەدەیت، خۆشەویستەکەت سروشتی رەنگە وابێت پێویستی بە رونکردنەوە هەبێت لەهەمو شتێکدا و توڕە ببێت، بەڵام هەوڵبدە خۆراگر بیت، پشو بدە و لەبەردەم خێزانەکەت زاڵبە بەسەر خەمەکانتدا.

گا
‎ئەمڕۆ بەئاگابە لە کەسانی چواردەورت لەلایەنی پیشەییەوە، چونکە رەنگە هەوڵبدەن زیانت پێبگەیەنن، رۆژێکی ناخۆش دەبێت بۆ تۆ و خۆشەویستەکەت، بەڵام دەبێت هەندێک قوربانی بدەن، رێگامەدە ھیچ ھۆکارێک لە وەرزشکردن دورتبخاتەوە.

دوانە 
‎هەست بە ناجێگیری کار و پیشەکەت دەکەیت، لەکاتێکدا کۆمەڵێک ئامانجت هەیە، دەتەوێت بوێرانە بەهێز و توانای خۆتەوە روبەڕوی بیتەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاسودە دەبیت بەتایبەت دوای هەندێک رونکردنەوە و تێگەیشتن، هەوڵبدە رێنماییە پزیشکیەکان جێبەجێ بکە و ئەگەر پێویستی کرد سەردانی پزیشک بکە.

قرژاڵ 
‎دور لە ژاوەژاو دەتوانیت چانسێکی نوێ تاقیبکەیتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، خۆت ئامادەبکە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت گەشتێک بکەیت و ئاسودە ببیت دور لە ژیانی کارکردن، رەنگە توشی سەرئێشە ببیت بەهۆی ماندوبونەوە، بەڵام ئەگەر پێویستی کرد سەردانی پزیشک بکە.

شێر
‎ئەگەر هەست کرد کە دەبێت لە کارەکەت روبەڕو بیتەوە، ئەوا زۆر ئاگاداربە و بزانە چۆن رەفتار دەکەیت، چونکە بێگومان گۆڕانکاری گەورە رودەدات، لەلایەنی سۆزدارییەوە رەنگە توشی دڵەڕاوکێ ببیت، رێنماییە پزیشکیەکان فەرامۆش مەکە.

فەریک
‎رەنگە لەگەڵ هەندێک لە هاوپیشەکانت بیروبۆچونی جیاوازت هەبێت و توشی دەنگەدەنگ ببیت، بەڵام هێندە بە گەورەی بابەتەکە وەرمەگرە و هێوربە، گۆرانکاری رودەدات لەلایەنی سۆزدارییەوە، بەشداری چالاکی سودبەخش بکە بۆ ئەوەی هەمیشە تەندروستیت گونجاو بێت.

تەرازو
‎پێویستە زۆر دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ دوژمنەکانت بکەیت لە کارەکەت بۆ ئەوەی سەرکەتو بیت، خۆت مەبەرە هۆکاری دروستبونی کێشە لەنێوان خۆت و خۆشەویستەکەت، راهێنانی وەرزشی گرنگە و فەرامۆشی مەکە.

دوپشک 
‎باشترە زیاتر گرنگی بە داهاتو بدەیت لەلایەنی پیشەییەوە و لەئێستاوە کارەکانت جێگیر بکەیت، هەست دەکەیت پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت ناجێگیرە، ئەمەش خۆی لەخۆیدا کێشەت بۆ دروست دەکات، باشترە وەرزش بکەیت و پەیڕەوی سیستمی خۆراکی تەندروست بکەیت.

کەوان
‎ئەمڕۆ دڵخۆش دەبیت لە کارەکەت و کۆمەڵێک ئەرکت پێ دەسپێردرێت کە خودی خۆت ئارەزویان دەکەیت، ئەگەر کەس لە ژیانت بونی نییە، ئەوا رەنگە کەسێکی نوێ بێتە ژیانتەوە، دەگەرێیت بەدوای هەندێک چالاکی بۆ ئەوەی دەرونت پشوو بدات.

گیسک
‎بەرپرسیاریەتیەکی گەورەت پێدەسپێردرێت لەو شوێنەی کاری تێدا دەکەیت، هەوڵبدە پشتیوانی سەرەکی بیت بۆ خۆشەویستەکەت و روبەڕوی بەربەستەکان ببیتەوە، پێویست بەکەمێک پشو هەیە بۆ ئەوەی ئەو ماندوبونە بحەوێتەوە.

سەتڵ
‎کۆمەڵێک بیرۆکەی نوی دادەهێنیت و دەبیتە جێگای بایەخی بەرپرسەکانت، زیاتر پەیوەست دەبیت بە خۆشەویستەکەتەوە و سوپرایزێکی بۆ ئامادەکردویت، پێویست بەوەهەیە کەمێک ژیانت رێکبخەیتەوە و خۆت لەو بارە دەرونییە رزگار بکەیت.

نەهەنگ
‎تەواوی کێشەکانت کۆتاییان دێت لەلایەنی پیشەییەوە و بۆ پرۆژەی نوێ هەوڵدەدەیت، ئەم ماوەیە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت جێگیر دەبێت، هێندە بیر لە لایەنی ماددی مەکەرەوە، هەمو شتێک باش دەبێتەوە.