هەڵوەرینی قژت نیگەرانی كردویت؟ ئەم رێنماییانە پەیڕەو بكە

02:49 - 08/12/2021

4248جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەڵوەرینی قژ گرفتێكی باوی خانمانە، زۆركات دەبێتە هۆی دڵەڕاوكێ، زۆر كاتیش بۆ رێگری لەم گرفتە چەندین رێگەی ناتەندروست دەگرنە بەر بە مەبەستی كۆتاییهێنان پێی، ئەمەش دواتر كاریگەری لاوەكی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

خانمان دەتوانن بە مەبەستی كۆتاییهێنان بەم كێشەیە ئەم رێنماییانە پەیڕەو بكەن.

1. لە كاتی چونە دەرەوە كڵاو لەسەر بكە، چونكە تیشكی خۆر زیان بە پێستی سەر و تاڵەكانی قژ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی زیاتر هەڵوەرینی.

2. هەوڵبدە سیستمێكی خۆراكی هاوسەنگ و تەندروستت هەبێت، پرۆتینی پێویست بخۆ، لەگەڵ ئەوەشدا وەرزش بكە.

3. دڵەڕاوكێ و نیگەرانی و فشار كەمبكەرەوە، چونكە ئەمە هۆكاری سەرەكی هەڵوەرینی قژە، هەوڵبدە یۆگا و میدیتەیشن بكە.

4. هەوڵبدە بەكارهێنانی ئامێرە گەرمەكان كەمبكەرەوە، qونكە دەبێتە هۆی شكانەوەی تاڵەكان و هەوەرینی قژ.

5. دوربكەوەرەوە لە جگەرەكێشان، چونكە هۆكاری هەڵوەرینی قژە.