بۆچی نابێت منداڵەكانت زیاتر لە هاوسەرەكەت خۆشبوێت؟

02:28 - 08/12/2021

2722جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەندێك لە پیاوان یان ژنان كاتێك دەبن بە دایك و باوك، خۆشەویستی و نازی زیاتر بە منداڵەكانیان دەدەن و هاوسەرەكانیان پشتگوێ دەخەن، منداڵەكانیان زیاتر خۆشدەوێت لە هاوسەرەكانیان كە ئەمەش رەفتارێكی هەڵەیە.

بە پێی هەواڵێكی yourtango، ژن و پیاو كاتێك هاوسەرگیری دەكەن، هەردولا بەردەوام دەیانەوێت لەلایەن بەرامبەرەكەیانەوە گرنگیان پێبدرێت و بایەخیان پێبدرێت، بەڵام كاتێك ئەم بایەخە كەمدەبێتەوە پاش هاتنە دنیای منداڵ، وادەكات پەیوەندیان بەرەو لاوازی بڕوات و چیتر ئەو سۆزەی جاران لە نێوانیان نەمێنێت،.

بە پێی هەمان سەرچاوە ئەگەر چیتر ئەو دو هاوسەرە خۆشەویستی بە یەكتر نەبەخشن یان كەمتر بێتەوە بە بەراورد بە پێش هاتنە دنیای منداڵەكە، هۆكارە بۆئەوەی شەڕ و ئاژاوە رو لە ماڵەكە بكات و لەسەر بابەتی لاوەكی گرفت دروستببێت.

ئاماژە بەوەشكرا، زیاتر خۆشویستی هاوسەرەكەت لە سودی منداڵەكەتە، چونكە منداڵان حەز بەوە دەكەن بەردەوام خۆشەویستی لە نێوان دایك و باوكیان ببینن، كاتێك ئەم سۆزە دەبینن زیاتر هەست بە پارێزراوی دەكەن و كاریگەری ئەرێنی لەسەر كەسایەتی منداڵەكەش دروستدەكات.