پیاوان خانمانی باڵا كورتیان لا پەسەندە یان بەرز؟

02:05 - 08/12/2021

7042جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

ئەو خانمانەی باڵایان كورتە پێیان وایە پیاوان زیاتر حەز بە باڵای بەرز دەكەن، لە كاتێكدا لە توێژینەوەیەك دەركەوتوە خانمانی باڵا كورت لای پیاوان سەرنجڕاكێشترن.

بە پێی توێژینەوەیەكی نوێ، پیاوان بە سروشتی خۆیان زیاتر ئەو خانمانە هەڵدەبژێرن و لایان پەسەندترە كە باڵان لە خۆیان كورتترە بە بەراورد بە خانمانی باڵا بەرز، پێیان وایە ئەو جۆرە خانمانە زیاتر سەرنجڕاكێشترن.

نوسەری توێژینەوەكە ئاماژەی بەوەكردوە، پیاوان هەندێك كات بە پێی باڵای خۆیان خانمێك بۆ هاوبەشی ژیانیان هەڵدەبژێرن، بەڵام زۆرینەی پیاوان خانمانی باڵا كورتیان لا پەسەندە.

ئەو توێژینەوەیە هۆكاری ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە خانمانی باڵا كورت زیاتر خانمێتیان تێدا دەردەكەوێت، هەروەها كاتێك پیاوان دەبینن خانمەكانیان لە خۆیان بچوكترە زیاتر هەست بە بەهێزی خۆیان دەكەن.