ئەو گرفتانەی لە زستاندا روبەڕوی چاوت دەبێتەوە لەگەڵ چارەسەرەكانیان

12:31 - 08/12/2021

1562جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

گۆڕینی وەرزەكان كاریگەری لەسەر چاو دروستدەكات، رەنگە هەندێك كەس روبەڕوی چەند گرفتێك ببنەوە كە نەتوانن چارەسەری بكەن، ماڵپەڕی Onlymyhealth ئەو گرفتانەی بڵاوكردوەتەوە كە لە زستاندا بەهۆی چاوتەوە روبەڕوت دەبێتەوە لەگەڵ چارەسەرەكانیان.

1. وشكی چاو
زۆركات لە ئەنجامیشدا توشی خورو و سوربونەوە دێت، هەربۆیە هەوڵبدە ئەو خواردنانە بخۆ كە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا-3، ئاو زۆر بخۆوە، زوزو دڵۆپە (قەترەی چاو) بەكاربهێنە، هەروەها دەتوانیت خاولی تەڕ لەسەر چاوت دابنێیت.

2. گۆڕانكاری لە بینین لە كاتی بەفر بارین
بەهۆی نزمبونەوەی پلەی گەرمی و بارینی بەفر زۆركەس ناتوانن بە باشی ببینن، زیاتر ئەو كەسانە توشی دەبن كە لەسەر شاخن و زۆرینەی كاتەكان بەفر دەبارێت، چارەسەریش ئەوەیە لە گەشی گەرم بمێننەوە و نەچنە ناو بەفرەوە.

3. فرمێسكی زۆر
زۆر كەس زو زو توشی ئەم حاڵەتە دەبن كە فرمێسك لە چاویان ناوەستێت و بۆ چەند خولەكێك بەو شێوەیە دەمێننەوە، چارەسەر ئەوەیە لە كاتی چونە دەرەوە چاویلكە لە چاو بكەن، بەتایبەتی ئەو كەسانەی هەستیاری وەرزییان هەیە.

4. هەستیاری بە روناكی
بەهۆی كەمتر دەركەوتنی خۆرەوە هەندێك كەس هەستیاریان بە روناكی هەیە، دەتوانن لە كاتی چونە دەرەوە چاویلكە لە چاو بكەن بۆئەوەی لەم گرفتە رزگاریان بێت.