بۆ خانمان.. لە یەكەم ژوان لەم ستایلانە دوربكەوەرەوە

12:11 - 08/12/2021

2397جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

خانمان لە یەكەمین ژوان دەیانەوێت بە جواترین شێوە دەربكەون و سەرنجی بەرامبەرەكەیان رابكێشن، هەربۆیە جوانترین جلی خۆیان دەپۆشن، ئەمەش وایان لێدەكات زیاتر متمانەیان بە خۆیان هەبێت.

چەند هەڵەیەك هەیە كە خانمان لە یەكەمین ژوان دەیكەن و دواتر لێی پەشیمان دەبنەوە، باشترە لە ئەنجامدانی دوربكەونەوە.

1. جلوبەرگی نوێ مەكڕە، چونكە دڵنیانیت لەوەی ئەو جلەت لێدێت یاخود نەخێر، جلێك بكە كە پێشتر پۆشیبێتت.

2. جلێك بكە گونجاو بێت بۆ ئەو شوێنەی بۆی دەڕۆیت، زیادەڕەوی مەكە لە هەڵبژاردنی جلەكە، چونكە لەوێ نائاسودە دەبیت پێوەی.

3. جلەكان بە پێی كەشوهەوا هەڵبژێرە، لە وەرزی زستان جلێك مەپۆشە كە بۆ هاوین یان بەهار بشێت.

4. جلێك بكە كە پێوەی ئاسودە بیت، مەرج نییە زۆر گرانبەها بێت و دیزاینی زۆر تێدا بەكارهاتبێت یان بچوكتربێت لە قەبارەی جەستەت، چونكە هەندێك وردەكاری هەیە كە بەرامبەرەكەت زۆر سەرنجی نادات.

5. زیادەڕەوی مەكە لە هەڵبژاردنی خشڵ و ئێسیسوارات، تەنها ئەوەندە بەسە یەك یان دو پارچە بە خۆتەوە بكەیت.

6. پێڵاوێك هەڵبژێرە كە قاچت ئازار نەدات، لەوێ بتوانیت بە ئاسانی بجوڵێیت و بڕۆیت.

7. پێویست نییە ماكیاژێكی زۆر و تۆخ بكەیت كە شێوەی خۆت تێكبدات، هەوڵبدە سروشتی دەربكەوە.