ئاراس "بەتاك و بەكۆ" نوێ دەكاتەوە

11:39 - 08/12/2021

1215جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هونەرمەند و گۆرانیبێژ، ئاراس كۆیی كلیپی "بەتاك و بەكۆ" بە دابەشكردنێكی نوێوە بڵاودەكاتەوە.

ئاراس كۆیی لە كەناڵی یوتیوب كلیپی "بەتاك و بەكۆ" كە پێش 14 ساڵ وتویەتی، بە  دابەشكردنێكی نوێوە بڵاویكردەوە و وتی، "هەموتان لەگەڵ ئەم گۆرانیەدا جەنجاڵییەکانی ژیان لەبیربکەن، ئەم بەرهەمەش دەکەمە سەرەتای سوپرایزێکی گەورە بۆتان".

ئەو هونەرمەندە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ چەند بەرهەمێكی نوێ و لە داهاتویەكی نزیكدا بڵاویاندەكاتەوە.

ئاراس فاتیح رەسوڵ، ناسراوە بە ئاراس کۆیی جگە لە پیشەی گۆرانی وتن کاری دەرهێنانیش دەکات، خاوەنی ستایلێکی جیاوازە لە گۆرانیوتندا، خاوەنی چەندین بەرهەمە.