فیردەوس سێیەمین بەرهەمی بڵاودەكاتەوە

11:06 - 08/12/2021

1430جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

كچە گۆرانیبێژی لاو، فیردەوس نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی "نا نا" بڵاوكردەوە.

فیردەوس لە كەناڵی یوتیوب و پلاتفۆرمەكانی دیكە كلیپی "نا نا"ی بڵاوكردەوە، كە سێیەمین بەرهەمی هونەری تایبەت بە خۆیەتی.

تێكست و ئاوازی گۆرانییەكە لەلایەن هەردی سەلامی دانراوە، ئەفشین شوكری كاری دابەشكردنی میوزیكی بۆ ئەنجامداوە، لە دەرهێنانی ناسڕ حەیدەرییە.

فیردەوس عەبدولرەحمان دانیشتوی شاری سلێمانییە و تەمەنی 20 ساڵە، یەکێک بو لە بەشداربوە ناسراوەكانی پرۆگرامی "زە لێجێند".