لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

08:46 - 08/12/2021

18195جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 8ی كانونی یەكەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 
‎هەمو توانایەک بخەرەکار بۆ ئەوەی هەڵەکانت راست بکەیتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، پێویستت بەوە هەیە کات بۆ خۆت تەرخان بکەیت و کەمێک دەرونت ئارام بکەیتەوە، کاتی خەوتن فەرامۆش مەکە دەنا زیان بە تەندروستیت دەگەیەنیت.

گا
لەگەڵ هاوپیشەکانت پەیوەندیەکی باش و بەهێز دروست بکە، بۆ ئەوەی ئەنجام و بەرهەمێکی باش هەبێت لەلایەنی پیشەییەوە و سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، هێندە بەدوای نهێنیەکانی خۆشەویستەکەتەوە مەبە، لەبری ئەوە هەوڵبدە کاتێکی زیاتری بۆ تەرخان بکەیت و لە نزیکەوە بیناسیت، لە خواردنی دەرەوە دوربکەوەرەوە، چونکە زیان بە تەندروستیت دەگیەنێت.

دوانە 
بونی متمانە لەلایەنی پیشەییەوە لەنێوان تۆ و هاوپیشەکانت زۆر گرنگە و دەبێت هەوڵبدەیت بەدەستی بهێنیت، دورکەوتنەوەت لەخۆشەویستەکەت دەبێتە هۆی ئەوەی نێوانتان خراپ ببێت، بەڵام هەوڵبدە هێمن و ئارام بە، خۆت بەدوربگرە لە خواردنی چەور و تون لەپێناو پاراستنی تەندروستی گەدەت.

قرژاڵ 
هەرگیز کارەکانت بەشێوەیەکی هەڕەمەکی رێکمەخەرەرە، هێشتا کاتێکی زۆر لەپێشە بۆ ئەوەی پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت باشتر بکەیت و هەنگاوی نوێ بنێیت، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

شێر
هەمو داوایەکی هاوپیشەکانت جێبەجێ مەکە تا دڵنیا نەبیتەوە، چونکە کەسانێک دەیانەوێت لە بەرژەوەندی خۆیان بەکارتبهێنن، خۆت بەدوربگرە لەهەر کەسێک دەیەوێت زیانت پێ بگەیەنێت لەلایەنی سۆزدارییەوە و نهێنیەکانی ژیانی خۆت بپارێزە، هەندێک کات تەرخان بکە بۆ چێژ بینین لە ژیان و ئارام کردنەوەی دەرونی خۆت.

فەریک
لەگەڵ گروپەکەت ئەمڕۆ چالاکانە کاردەکەن و هەنگاوی نوێ دەنێن، هەست دەکەیت لەلایەنی سۆزدارییەوە خراپیت، بەهۆی سەرقاڵی و دورکەوتنەوەت لە خۆشەویستەکەت ئەم ماوەیە، تەندروستیت زۆرباش دەبێت ئەگەر بەردەوام راهێنانی وەرزشی ئەنجام بدەیت.

تەرازو
باشترە هەمو کارەکانت بە پلان رێکبخەیت و ئەرکی ئەمڕۆت دوانەخەیت دەنا زەرەرمەند دەبیت، هێندە پشت بە هاوڕێکانت بەمەبەست رەنگە راست نەبن، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە لەپێناو پاراستنی دەرونت لەلایەنی تەندروستییەوە.

دوپشک 
کارەکانت کەڵەکە بوە بەهۆی فەرامۆشکردنی خۆتەوە و دەبێت زیاتر سەرنج بدەیت و وردتر بیت، راوێژ بە خۆشەویستەکەت بکە لەهەرشتێک کە بیری لێدەکەیتەوە، بایەخ بە جۆری خواردنەکانت بدە و هەوڵبدە تەندروست بێت.

کەوان
باشترە بەراوردی کارەکانی ئێستات بە رابردو بکەیت و جیاوازیەکان بدۆزیتەوە و راست و هەڵەکان شارەزابیت، لەلایەنی سۆزداریەوە پەیوەندیت جێگیر دەبێت و هەمو شتێک لە بەرژەوەندی تۆ دەبێت، هەوڵبدە دڵەڕاوکێت کەم بکەرەوە.

گیسک
بەکارهێنانی هێز و توانایەکی زۆر بۆ کارەکانت دەبێتە هۆی ئەوەی پلەیەکی باشتر بەدەستبهێنیت و سەرکەوتو بیت، گرنگیدان بە خۆشەویستەکەت و دەربڕینی هەستەکانت لە بەرامبەری هەنگاوێکی زۆرباشە، راهێنانی وەرزش باشترین یارمەتیدەرە لەلایەنی تەندروستییەوە.

سەتڵ
گرنگیدان بە بەشێکی زۆر لە کارەکانت لەلایەنی پیشەییەوە لە یەک کاتدا توانایەکی باشی دەوێت و دەبێت وریا بیت، هێندە لەگەڵ خۆشەویستەکەت گفتوگۆ مەکە لەسەر هەمو شتێک کە بێزاری دەکات، هەمیشە خواردن لەسەرخۆ بخۆ باشترە لەلایەنی تەندروستییەوە.

نەهەنگ
هەوڵبدە پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت بەشێوەیەکی باشتر بەهێزبکەیت، کەمێک قورسە لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیت ئارام بکەیتەوە دوای ئەوەی کە ئێستا دورکەوتوەتەوە، گرنگە بایەخ بە بیرۆکەکانت بدەیت و تواناکانت پەرە پێبدەیت.