ئەو خواردن و خواردنەوانەی زیانی مەترسیداری بۆ خانمی دوگیان هەیە

03:27 - 07/12/2021

2262جار خوێندراوەتەوە

خەندان لایف

هەندێک توێژینەوەی زانستی دەیسەلمێنێت کە خواردنەوەی چەند جۆرێکی خواردنەوەکان لەلایەن ئافرەتانی دوگیانەوە، کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی خۆی و کۆرپەکەی هەیە.

ئەو خواردن و خواردنەوانەی زیانیان بۆ تەندروستی خانمانی دوگیان هەیە کامانەن.

1. کحول، ڕەنگە ئەمە هەواڵێکی نوێ نەبێت، بەڵام بەردەوام جەختی لەسەر دەکرێتەوە، چونکە کاریگەری زۆر مەترسیدار و نەرێنی هەیە لەسەر کۆرپەلە، بەتایبەتی لە قۆناغی یەکەم.

2. خواردنەوە گازیەکان ڕێژەیەکی زۆر کافاینی تێدایە، کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە کۆرپەلە و ئاستی گەشەکردنی، بەشێکی زۆری پزیشکانیش هۆشداری دەدەن لە خواردنەوەی لەماوەی دوگیانی.

3. شەربەتی مریەمی یان گەڵای مریەمی کە ڕەنگە ئەمە لەهەمو ناوچەیەک نەبێت، بەڵام خواردنەوەی زیانی هەیە بەتایبەتی لە سێ مانگی یەکەم، چونکە زیان بە ڕێژەی شەکری خوێنیش دەگەیەنێت و رەنگە ببێتە هۆی سەکتە.

4. قاوە دەوڵەمەندە بەبڕێکی زۆر لە کافایین، ئەمەش زیان و کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆرپەلە دروست دەکات و گەشەی تەواو تێکدەدات.

5. چا سودێکی زۆری هەیە بۆ تەندروستی بەڵام بەهۆی بونی کافاینەوە باشترە کەمتر بخورێت، چونکە زیان بە کۆرپەلە دەگەیەنێت.

6. جەرجیر سەوزەیەکی بەسودە بەڵام بۆ خانمانی دوگیان زیانی هەیە، بەتایبەتی لە مانگی یەکەمی دوگیانی، رەنگە توشی خوێن بەربونی بکات.